هەرزان بڵاگ

کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە ئەم 9 قۆناغە تێپەڕ کە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێل

ئەم بابەتە لەسەر بەرزبوونەوەی حەرارە یاخود پلەی گەرمیی سەیارەیە لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە ئەبێ چی بکەیت؟

1- بە هۆشیارییەوە خێراییی سەیارەکە کەم بکەوە و وێڕای ئاوڕدانەوە لە دەوروبەری خۆت لە رێگە لادە و ئۆتۆمبێلەکەت ڕابگرە، گێڕ بخەرە بۆش و هاندبرێک ڕاکێشە. هۆشیار بە ئۆتۆمبێلەکەت بە هیچ جۆرێک نەکوژێنیتەوە.

2- سیستەمی فێنککەرەوە مەکوژێنەوە

3- ئەگەر بینیت ئاو یان هەڵم لە رادێتەر یان تانکی پاشەکەوت  دێتە دەرەوە، بە هۆی کەمبوونی ئاو، نابێ مەکینەکە بکوژێنیتەوە، بەڵکو بە هێواشی و بەرە بەرە کەمیک ئاوی تێکە تا مەکینە فێنک بێتەوە.

4- قایشی داینامۆ بپشکنە بزانە نەپچڕاوە یان شل نەبۆتەوە. هەروەها بزانە ئاو لە ڕادێتەرەوە دزە ناکات، بەتایبەت لە سەفەر و مەودای درێژخایەندا، ئەبێ چەن جار سۆندەکان و ژێر ئۆتۆمبێلەکە بپشکنیت. لە کاتی پشکنیندا گەر سەیارەکە هەڵبوو، وریا بە دەست یان کراسەکەت لە قایشی دینامۆ نەدرێت.

5- ئەگەر قایشی داینامۆ پچڕابوو یان شل ببۆوە و یاخود ئاو دزەی کردبوو ئەبێ مەکینە بکوژێنیتەوە.

6- ئەگەر قایشی داینامۆ بێعەیب بوو، با مەکینە چەند خولەکێک بە خولی 1500 سووڕ لە خولەکدا لە حاڵەتی بۆشدا کار بکات، ئەم کارە ئەبێتە هۆی زووتر فێنکبوونەوەی مەکینە.

7- ئەگەر پلەی گەرمیی ئاوی ڕادێتەر بەرز ببۆوە، بەهیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە سەرپۆشی ڕادێتەر بکەیتەوە، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئاوی کوڵاوی ناو ڕادێتەر بە دەوروبەر یان بە دەموچاوی خۆتدا بپڕژێ.

8- پاش هەر سلف لێدانێک یەک خولەک دەست ڕاگرە، تاکوو گەر ڕنگەکان تاواونەتەوە، بە سلندەرەوە نەنووسێن.

9- تا نەتزانیوە بۆ چی پلەی گەرمیی بەرز بۆتەوە یان بۆچی ئاوی ڕادێتەر کەم ئەکاتەوە و تا هۆکارەکەیت لانەبردووە، نابێ وەڕێ کەویتەوە.

لەوانەیە ئەم بابەتانەشت لەسەر پلەی گەرمیی سەیارە بەدڵ بێت:

بۆچی پلەی گەرمیی سەیارە بەرز ئەبێتەوە؟ بەشی یەکەم

کاتێک پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێلەکەت بەرز ئەبێتەوە نابێ ئەم کارانە بکەی!

کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە، مەکینەکە مەکوژێنەوە!!

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.