هەرزان بڵاگ

دە تێبینی بۆ شۆفێریکردن لە شەواندا

شۆفێریکردن بە شەودا

ئەم بابەتە لەسەر شۆفێریکردن لە شەودایە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

هەندێ کەس پێیان وایە شۆفێریکردن بە شەواندا زۆر تایبەتە، چوونکە جادە چۆڵە و بەتایبەت لە هاوینانیشدا کەشوهەوا فێنک و خۆشە بەڵام ڕەوشی ئەمنیی شۆفێریکردنی شەوان قەد وەکوو ڕۆژ نییە و نابێ. ئەم تێبینییانە بخوێننەوە و هیوای تیمی هەرزان سەلامەتیی ئێوەی هێژایە.

  1. گەر هەست بە مانوویەتی ئەکەی، سەیارەکەت لە تەنیشت جادەوە ڕاگرە و با هەمیشە قاوە و نسکافیت لەناو سەیارەکەت لەگەڵ بێ. ئەوانە ئاستی وشیاربوونت بەرز ئەکەنەوە.
  2. لە پێش شۆفێریکردن، لە بێعەیببوونی لایتەکانی پێش و پاشەوە دڵنیا ببەرەوە
  3. لە جادە قەرەباڵغەکاندا بەتایبەت جادەکانی دەرەوەی شار، لایتە بەرزەکانی پێشەوە بەکار مەیەنە. ئەمە ئازاری چاوی شۆفێرانی بەرانبەر ئەدات.
  4. گەر ڕووناکیی لایتی شۆفێرانی بەرانبەرت ئازارت ئەدات، ڕاستەوخۆ چاو لە ڕووناکییەکە مەکە و چاو ببڕە هێڵی ناوەڕاستی جادەکە.
  5. گەر چاویلکەت لە چاودایە، بەدڵنیایییەوە دەبێ لە کاتی شۆفێریکردنی شەواندا بەکاری بێنی.
  6. هەندێ چاویلکەی تایبەت بە شۆفێریکردنی شەوان هەیە، ئەتوانی بەکاریان بێنی.
  7. لە شەودا بە خێرایییەکی کەمترەوە لە سەیارە بخوڕە.
  8. تیژڕۆیی لە شەودا چوونکە سۆمای چاو کەمە ئەتوانێ کارەساتی لێ بکەوێتەوە.
  9. لە خواردنی هەندێ حەب و دەرمانی خەوهێنەر وەکوو ئانتی بایاتیک و ئێشکوژەکان و دژەئاڵێرجییەکان خۆتان بەدوور بگرن
  10. هەندێ میوە و خواردن و خواردنەوە وەکوو دۆ، مۆز، شیر، گوڵەبەڕۆژە، هێلکە، گوێز، هەنگوین و … خەوهێنن و باشتر وایە لە پێش شۆفێریکردن ئەمانە نەخۆی

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.