هەرزان بڵاگ

چۆن نەیەڵین سەیارەکەمان بدزرێت؟

دزینی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر ڕێگاکانی بەرگریکردن لە دزینی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

دزینی سەیارە لە هەموو شوێنێکی جیهان هەیە. لە وڵاتێکی پێشکەوتوو وەک ئەمریکا لە ساڵدا ملیۆنێک سەیارە ئەدزرێت.

زیاتر ئەو سەیارەیانە ئەدزرێن کەوا لە بازاڕدا ئەشیاکانی زۆرتر پێویستە و موشتەریی زۆرتری هەیە.

چۆن نەیەڵین سەیارەکەمان بدزن:

  • ڕەقەمی تابلۆی سەیارەکەتان لەسەر ئەشیا ناوەکییەکانی سەیارەکە هەڵکۆڵن

یەکەم شتێک دزەکان دوای دزینی سەیارەکە ئەیکەن ئەوەیە ڕەقەمەکەی ئەگۆڕن. گەر ڕەقەمی تابلۆکە لە ناوەوەی سەیارەکە وەک لەسەر تەسجیل و شتەکانی ترهەڵکۆڵی هەم بەر بە دزینی ئەم ئەشیایانەش ئەگری و هەروەهاش لە سەیتەرەکاندا بە شێوەیەک لە شێوەکان نیشانەیەکە بۆ پۆلیس کەوا بکەوێتە گومانەوە لەو سەیارەیە و وا ئەکەی پۆلیس بە وردییەکی زۆرترەوە سەیارەکە بپشکنێت.

  • ئاگاتان لە دەعم و پێکدادانە ساختەکان ببێ

یەکێکی تر لە تەکنیکەکانی دزەکانی سەیارە ئەوەیە بەبێ هۆکار و لەخۆڕا شەڕێکی ساختە ڕێ ئەخەن و ئەم شەڕە ساختەیە لە سەیارەکەت دات ئەبەزێنێ و باشترین دەرفەتە بۆ دزینی سەیارەکە یاخود ئەشیاکانی ناو سەیارەکە.

ئاگاتان لێ بێ دابەزین لەم کاتەدا زۆر مەترسیدارە و تەنانەت گەر ناچاریش بوون، سەیارەکە بکوژێننەوە و سویچەکەشتان با لە دەست بێت.

  • جانتا و شتی ناو سەیارەکە مەخەنە بەرچاوی دزان

یەکێکی تر لە هەڵەکانی شۆفێران ئەوەیە وا ئەزانن سەیارەش وەکوو ماڵەوەیانە. جاری وا هەیە شۆفێر شتی زۆر گرانبەها لەناو سەیارە ڕائەگرێت و ئەیخاتە بەرچاوی خەڵک و بەمە دزەکە دنە ئەدات و هەوڵ ئەدات بۆ بڕینی ئەو شتە.

  • لە کاتی گەشتکردندا ورگبرسی و سکن مەبن

یەکێکی تر لە بۆسەکانی دزان بۆ شۆفێران، خواردەمەنیی دەرمانڕێژکراوە. ئەم خواردەمەنییانە وشیاریی شفێر کەم ئەکەنەوە و هەل بۆ دزین و بڕینی سەیارەکە ئەرەخسێنن. هەوڵ بدەن لە وەرگرتنی خواردەمەنی لە شارە نەناسراوەکاندا خۆتان بەدوور بگرن و سەیارەکەتان لەگەڵ خواردەمەنییەکی زۆر بێنرخدا نەگۆڕنەوە.

  • ئاگاتان لە دەرگای گەراجەکەتان بێ

یەکەم هەنگاو ئەوەیە کاتێک ئەتەوێ لە گەراجەکەت بڕۆیتە دەرەوە، بۆ داخستنی دەرگای گەراجەکە سەرەتا سەیارەکەت بکوژێنەوە و سویچەکەش هەڵگرە. ئاگاشتان لە هاتنەناوەوەی دزان لە ڕێگەی گەراجەوە بێت. دێنە ناوەوە و لەدوای کاتێکی گونجاوەوەن بۆ ئەنجامدانی دزییەکەیان.

  • لە ڕاگرتنی سەیارە لە شوێنە چۆڵ و تەریکەکاندا خۆ بەدوور بگرن

سەیارە لە جێگایەک ڕاگرن کەوا دڵنیان لە ڕەوشی ئەمنیی ئەو جێگەیە. سەرمایەی ژیانتان بە ڕاگرتنی سەیارە لە شوێنە چۆڵ و تەریکەکاندا مەخەنە مەترسییەوە. گەراجە فەرمی و ڕێگەپێدراوەکانی ناوشاران بەکار بێنن.

  • لە داخستنی دەرگاکان و هەڵکشانی جامەکان دڵنیا ببنەوە

هەندێ جار شۆفێر پەلە ئەکا و بیری ئەچی دەرگا و جامەکان داخات. ئەمە باشترین هەلە بۆ دزان بۆ ئەوەی سەیارەکەت بکەنە سەیارەیەکی هەمووانی و بە ئارەزووی خۆیان چییان ویست لێی کەن.

  • بەڵگەکانی سەیارەکە لەناو سەیارەکە جێ مەهێڵن

هەندێ شۆفێر سەرەڕای ئەوەی کە سەیارەکەیان لەتەنیشت جادەوە ڕائەگرن بەڵکوو بەڵگەکانیشی تیایا جێ ئەهێڵن. بوونی بەڵگە لەناو سەیارە یارمەتییەکی گەورەیە بۆ دزان کەوا لە سەیتەرەکاندا و لای پۆلیسدا ئەبێ بە خاڵێکی ئەرێنی بۆیان و ڕەنگە بەئاسانی لە هەموو سەیتەرەیەک بەو بەڵگەیانەوە بپەڕێنەوە.

  • ئامێری جی‌پی‌ئێس با لەناو سەیارەکەتان بێ

گەر سەیارەکەش بدزرێت بەئاسانی لە ڕێگەی ئەو جی‌پی‌ئێسەوە ئەتوانی بزانی ڕێک سەیارەکەت لە کوێیە.

بەس ئەبێ ئەو ئامێرە لە شوێنێکی سەیارەکە بێ کەوا لە چاو ون بێ و نەدۆزرێتەوە بەئاسانی.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.