هەرزان بڵاگ

کەی کاتی گۆڕینی ڕۆن، فلتەر، فیت پەمپ، پلاک و وایەر، قایشی تایم، جبنە و نۆزەڵ و …یە؟

گۆڕینی ئەشیا

ئەم بابەتە لەسەر تەمەنی ئەشیای سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

هەموو ئۆتۆمبێلێک لە ژمارەیەکی زۆر پارچە پێک هاتووە کە هەندێکیان ئەگەرچی ڕۆڵێکی گرینگ لە کارکردنی ئۆتۆمبێلەکە ئەگێڕن، بەڵام تەمەنێکی کورتیان هەیە. ئەم ئەشیایە کە لە دەستەی ئەشیای مەسرەفیدا جێ ئەگرنەوە، ئەبێ بەردەوام پشکنینیان بۆ بکرێ تاکوو ئەگەر پێویست بوو بگۆڕدێن. لەم بابەتەدا باس لە تەمەنی بەسوودی ئەو ئەشیایە ئەکەین.

1- ڕۆنی مەکینە: هەر 5000 تا 10000 کیلۆمەتر بەپێی جۆری ڕۆن و دۆخی بەکارهێنانی

– گۆڕینی ڕۆن لە کاتی گونجاوی خۆیدا ناهێلێت زیان بگاتە ئەشیای بزۆزی مەکینە.

– ڕەشبوونەوەی لەڕادەبەدەر، تراوبوونەوە، بۆنی وەک بۆنی سووتان و زیادبوونی دەنگی مەکینە لە نیشانەکانی تەواوبوونی تەمەنی بەسوودی ڕۆنی مەکینەیە.

2- فلتەری ڕۆن: هەر 10000 کیلۆمەتر و یان هەر جارە و لەگەڵ گۆڕینی ڕۆن

– درەنگ گۆڕینی فلتەری ڕۆن، ڕەوانکردنەوەی ئەشیای بزۆزی سەیارە تووشی کێشە ئەکات یان ئەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی وەلفی تەنفیسی فلتەر بکەوێتە کار و ڕۆن بەبێ پاڵاوتن بگاتە مەکینە و بەم کارە وردیلە و پیسایییەکانی ناو ڕۆن بچێتە ناو مەکینەوە.

3- فلتەری هەوای مەکینە: هەر 5000 کیلۆمەتر و یان هەر جارە و لەگەڵ گۆڕینی ڕۆن

– درەنگ گۆڕینی، ئەبێتە هۆی ئەوەی هەوای پێویست نەگاتە مەکینە و سووتان لەناو مەکینەدا بەتەواوەتی ئەنجام نەدرێت.

– لە نیشانەکانی خراپبوونی فلتەری هەوا ئەتوانین ئاماژە بکەینە مەسرەفی زیاتری سووتەمەنی، کێشەی سووتان و ڕەوانکردنەوەی مەکینە.

– پیسایی و وردیلەکانی ناو هەوا لەسەر کاتی گۆڕینی ئەو فلتەرە کاریگەرییان هەیە.

4- فلتەری هەوای کابین: هەر 8000 کیلۆمەتر و یان ئەگەر زووتر لە کاتی خۆی پیس بوو

– نەگۆڕینی فلتەری هەوا لە کاتی گونجاودا، سیستەمی تەبرید تووشی کێشە ئەکات یان بۆنێکی ناخۆش ساز ئەکات.

– پیسایی و وردیلەکانی ناو هەوا لەسەر کاتی گۆڕینی ئەو فلتەرە کاریگەرییان هەیە.

5- فلتەری بەنزین (فیت پەمپ): هەر 10000 کیلۆمەتر یان ساڵی یەکجار

– نەگۆڕینی فلتەری بەنزین لە کاتی خۆیدا گەیاندنی سووتەمەنی تووشی کێشە ئەکات و ئەبێتە هۆی پیسبوونی نۆزەلەکان، خراپ هەڵکردنی مەکینە و کورتبوونەوەی تەمەنی پەمپی بەنزین.

– یەکێک لە نیشانەکانی خراپبوونی فلتەری بەنزین، کەمبوونەوەی کارامەیی مەکینەیە و ئەگەر تەڕاییش هەڵکێشێت ئەوا ئەبێتە هۆی خوراوی و داڕزانی هەموو بەشەکانی برەیک.

7- ڕۆنی هایدرۆلیک: هەر 100 هەزار کیلۆمەتر

– لە نیشانەکانی ئۆکسیدەبوونی ڕۆن، ڕەش و ماتبوونەوەی ڕەنگەکەی، کەفکردن، بۆنی سووتان و خەستیی رۆنە.

– درێژەپێدانی کار بە ڕۆنێکی ئۆکسیدە، هەڵساویانی ئەشیای بزۆز زیاد و سیستەمی سوکان تووشی کێشە ئەکات.

8- ڕۆنی گێڕ: هەر 100 هەزار کیلۆمەتر

نەگۆڕینی ڕۆنی گێڕ لە کاتی خۆیدا، ئەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆن کواڵێتیی خۆی لە دەست بدا و زیان بگاتە پارچەکانی تری گێڕ.

لە نیشانەکانی ئۆکسیدەبوونی ڕۆنی گێڕ ئەتوانین ئاماژە بکەینە گۆڕینی گێڕ بەدژواری و بەدەنگەوە، یان ئەوەی بە شێوەیەکی نەخوازراو گێڕەکان بگۆڕدرێن.

9- قایشی دینەمۆ: هەر 40 هەزار کیلۆمەتر

– پچڕانی قایشی تایم کەیس ئەبێتە هۆی لەکارکەوتنی سوکانی هیدرۆلیک، دینەمۆ، واتەرپەمپ، کۆمپرێسۆری فێنککەرەوە.

– ئەگەر درز، داڕزان یان پچڕانت لەم قایشەدا بینی، ئەبێ بیگۆڕیت.

10- قایشی تایم کەیس: هەر 60 هەزار کیلۆمەتر

– درەنگ گۆڕینی قایشی تایم کەیس لەوانەیە ببێتە هۆی پچڕانی ئەو قایشە کە زیانێکی جیددی ئەگەیەنێتە مەکینە.

– ئەگەر درز، داڕزان یان پچڕانت لەم قایشەدا بینی ئەبێ بیگۆڕیت.

11- پلاک و وایەر: هەر 30 هەزار کیلۆمەتر

– درەنگ گۆڕینی، سیستەمی سووتانی مەکینە تووشی کێشە ئەکات.

– لەرینەوەی مەکینە لە نیشانەکانی هەبوونی کێشەیەک لە سیستەمی پزیسکەلێدانە.

– باشتر وایە تێکڕای پلاکەکان بەیەکەوە بگۆڕدرێن.

12- بەنسی پێشەوە: هەر 20 هەزار کیلۆمەتر و بەندیشە بە جۆری شۆفیریکردن

– درەنگ گۆڕینی، وێڕای کەمکردنەوەی هێزی برەیک، ئەتوانێ ببێتە هۆی خراپبوونی دیسکی برەیکیش.

– کاتێک بگاتە ئەو کیلۆمەترە دیاریکراوەی خۆی، ئەبێ بیپشکنیت و گەر پێویست بێ بیگۆڕیت.

– ئەگەر ئەستووریی بەنس کەمتر لە 5 میلیمەتر بێت ئەوا ئەبێ بیگۆڕیت.

13- بەنسی دواوە: هەر 40 هەزار کیلۆمەترو بەندیشە بە جۆری شۆفیریکردن

–  کاتێک ئەگاتە کیلۆمەتری دیاریکراو ئەبێ بیپشکنیت و گەر پێویست بێ بیگۆڕیت.

– – ئەگەر ئەستووریی بەنس کەمتر لە 5 میلیمەتر بێت ئەوا ئەبێ بیگۆڕیت.

14- دیسکی برەیک (فلنجەی برەیک): هەر 100 هەزار کیلۆمەتر

–  کاتێک ئەگاتە کیلۆمەتری دیاریکراو ئەبێ بیپشکنیت و گەر پێویست بێ بیگۆڕیت.

– شوێنی ڕووشان، گێڕبوونی دیسک و کەمبوونەوەی تیرەی دیسک لەو نیشانانەیە کە ئەڵێ کاتی گۆڕینی دیسکی برەیک گەیشتووە.

15- دیسکی کەلاچ: هەر 60 هەزار کیلۆمەتر

– کاتێک کیلۆمەتری دیاریکراو تێ ئەپەڕێنێت، ئەبێ بیپشکنیت و گەر پێویست بێ بیگۆڕیت.

– یەکێک لە نیشانەکان بۆ گۆڕینی دیسکی کەلاچ ئەوەیە کە لە حاڵی وەستاندا سەیارەکە بخەیتە گێڕی دوو و پاشان قاچ لەسەر کەلاچ هەڵبڕی. ئەگەر سەیارەکە کەوتە ڕێ واتە کەلاچ تەواو بووە.

16- واشەری سلندەر: هەر 100 هەزار کیلۆمەتر

– سەرەکیترین نیشانەی خراپبوونی واشەری سلندەر، تێکەڵکردنی ئاو و ڕۆنی سەیارە، کەمبوونەوەی نائاسایی ئاوی ڕادێتەر و ڕۆن، کەمبوونەوەی هێزی مەکینە، گۆڕینی دەنگی مەکینە، دزەی ئاو بۆ ناو سیستەمی پزیسکەلێدان، بوونی ئاو لە ناو ئەگزۆز و زووتر گەرمبوونەەوەی پلەی گەرمیی ئاوی سەیارەیە.

– خراپبوونی واشەری سلندەر ئەتوانێ زیان بگەیەنێتە سەرسلندەر، ویل، پستن و وەڵفەکان.

17- تایە: هەر 100 هەزار کیلۆمەتر یان 4 ساڵ پاش بەرهەمهێنان

– درەنگ گۆڕینی ئەتوانێ زیانی ماڵی و گیانی لێ ببێتەوە.

– ئەبێ ڕواڵەتی تایە بپشکنی و گەر پێویستی بێ بیگۆڕیت.

– درزتێکەوتن، دڕان یان داڕزانی تایە، تەواوبوونی ئاجی تایە و ئاوڕدانەوە لە ساڵی بەرهەمهێنانی تایە ئەتوانێ نیشانەی ئەوە بێ کە کاتی گۆرینی تایە گەیشتووە.

18- پاتری: 2 بۆ 3 ساڵ

– درەنگ گۆڕینی پاتریی ئەبێتە هۆی بەتاڵبوونەوەی لەناکاوی پاتری و لەکارکەوتنی سەیارە.

– لە نیشانەکانی تەواوبوونی پاتری لە پاترییە ئەسیدییەکاندا، دزەی ئەسید و کەمبوونەوەی ڤۆڵتاژ و لە پاترییە ئەتۆمییەکاندا لاوازبوونی پیشاندەری سەر پاترییەکە و کەمبوونەوەی ڤۆڵتاژی پاترییە.

19- سیستەمی پێشەوە: هەر 80 هەزار کیلۆمەتر

– هەستی وشکبوون و نەرمنەبوونی شۆفێریکردن، کێشرانی سوکان بەرەوە لایەک، سووانەوەی تایە و ڕژانی ڕۆن لە سیستەمی پێشەوەی سەیارە نیشانەی هەبوونی کێشەیەک لەو سیستەمەدایە.

20- سۆندە: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر یان لە حاڵێکدا کە بسوێن یان بدڕێن

– درەنگ گۆڕینی ئەبێتە هۆی دزە یان بەتاڵبوونەوەی تێکڕای تراوی سەیارە کە سەیارەکە خراپ ئەکات و لەوانەیە لە ڕێدا بمێنێتەوە.

– کۆنەبوون، دڕان، درزتێکەوتن و هەڵماسین لە نیشانەکانی تری خراپبوونی سۆندەکانە.

21- پەمپی بەنزین: هەر 60 هەزار کیلۆمەتر

-خراپبوونی پەمپی بەنزین، گەیاندنی سووتەمەنی لە سەیارەدا ڕائەوەستێنێت و سووتەمەنی پێویست بۆ سووتان و هەڵکردنی سەیارە دابین نابێت.

– بیستنی دەنگێک وەکوو دەنگی فەن لە پەمپ و تەکانکردنی مەکینە لە هێماکانی خراپبوونی پەمپی بەنزینە.

22- ستەپێری مەکینە: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر

– هەر کە ستەپێر خراپ یان پیس بێت، مەکینە لە سووڕی کەمدا، بەخراپی کار ئەکات.

– خراپ هەڵبوونی سەیارە، کوژانەوەی سەیارە لە کاتی بەردانی پایدەری بەنزین و کەم و زۆر بوونی خولی مەکینە لە حاڵەتی وەستاودا لە نیشانەکانی خراپبوونی ستەپێرە.

23- کنیستێر

– خراپبوونی کنیستێر، ئەبیتە هۆکار بۆ ئەوەی هەڵمی بەنزین و پیسایییەکان بێننە دەرەوە.

– هەڵکردنی گڵۆپی چێک، پیشاندانی کۆدی هەڵەی شێری کارەبایی کنیستێر لە دیاگ، بڵاوبوونەوەی بۆنی بەنزین، بڵاوبوونەوەی بەگوشاری هەڵمی بەنزین لە دەرگای دەبە لە نیشانەکانی خراپیی کنیستێرە.

24- ڤیووز: هەر 40 هەزار کیلۆمەتر یان ئەگەر بسووتێت

سووتانی ڤیوز، ئەو سیستەمانەش لەکار ئەخات کە پێوەی بەسراونەتەوە. وەکوو کووژانەوەی لایتەکان یان لە کارکەوتنی سیستەمی فێنککەرەوە.

– گەر پێوەندی نێوان دوو ڤیوز بپچڕێت، ئەوا ڤیوزەکە سووتاوە.

25- ئۆیل پەمپ: هەر 90 هەزار کیلۆمەتر

– گەر خراپ بێت چیدی ڕۆن لە مەکینەدا ناگەڕێ.

– هەڵکردن و کوژانەوەی گڵۆپی ڕۆن کە لە زۆربەیاندا بۆ ماوەیەکی کورت ڕوو ئەدات، زیاتر پیشاندەری خراپیی ئۆیل پەمپە.

26- وایەری کەلاچ و وایەری بەنزین: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر

– لە نیشانەکانی خراپبوون یان ڕێگلاژنەبوونی وایەری کەلاچ ئەتوانین ئاماژە بکەینە کێشەی سیستەمی کەلاچ پاش بەردانی پایدەری کەلاچ، بەتاڵبوونەوەی کەلاچ بەهۆی پچڕانی وایەری کەلاچ، زۆر لە خوارەوە و یان لە سەرەوە کارکردنی پایدەری کەلاچ، شل یان توندبوونی پایدەری کەلاچ و بۆشنەبوونی بەتەواوەتی سەیارەیە، ئەگەرچی پێت بەسەر کەلاچەکەدا ناوە.

– لە زۆربەی بابەتەکاندا وایەری کەلاچ ئەکرێ دیسان ڕێک بخرێتەوە.

– ئەگە وایەری کەلاچ تاڵ تاڵ ببێت یان ڕووکەشە پەلاستیکییەکەی خراپ ببێت، یاخود بپچرێت، یان لار و وشک بێت، ئەوا ئەبێ بیگۆریت.

27- شوشتن یان گۆڕینی نۆزەڵەکان: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر

– لە نیشانەکانی خراپبوون یان گیرانی نۆزەل ئەتوانین ئاماژە بکەینە لەزی کەم، سووتانی نەگونجاو و دابەزینی کواڵێتیی کاری مەکینە، لەرینەوەی مەکینە، زیادبوونی مەسرەفی بەنزین، ڕەتبوونەوە لە تاقیکردنەوەی ئاستی پیسکەرەوەیی

– خراپبوون یان گیرانی نۆزەڵ کاری پڕژانی سووتەمەنی و سووتانی تووشی کێشە ئەکات.

28- تراوی سیستەمی فێنککەرەوە: هەر 40 هەزار کیلۆمەتر یان ساڵی جارێک

– درەنگ گۆڕینی تراوی سیستەمی فێنککەرەوە ئەتوانێ ببێتە هۆی ئەسیدیبوونی و لە ئاکامدا ڕادێتەر، واتەرپەمپ و تێرمۆستاتیش خراپ بکات.

– گەر تراوی سیستەمی فێنککەرەوە کواڵێتیی خۆی لەدەست بدات، ناتوانێ کاری فێنککردنەوە بەباشی ئەنجام بدات و تایبەتمەندیی دژەژەنگ و دژەداڕزینی لەدەست ئەدات.

29- وەلفی حەماوە: هەر 40 هەزار کیلۆمەتر یان ساڵی جارێک

– خراپبوونی وەلفی حەماوە لە درێژخایەندا ئەبێتە هۆی سووتانی واشەری سلندەر، کەمبوونەوەی خەستیی ڕۆن و خراپبوونی ئەشیای مەکینە.

– لە نیشانەکانی خراپبوونی وەلفی حەماوە ئەتوانین ئاماژە بەمانە بکەین:

– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی مەکینە بۆ سەرەوەی ڕادەی ئاسایی، ئەویش لە سەرەتای هەڵکردن و کارکردنی مەکینە

– گۆرانکاریی بەردەوامی پلەی ئەمپەری ئاو

– زیادبوونی مەسرەفی بەنزین بەهۆی کارنەکردنی مەکینە لە پلە گەرمییەکی گونجاودا

30- سێنسەری ئۆکسیجن: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر

خراپبونی سێنسەری ئۆکسیجن ئەبێتە هۆی زیادبوونی مەسرەفی بەنزین

-یەکێک لە هێماکانی خراپبوونی سێنسەری ئۆکسیجن ئەوەیە کە لە گێڕی 3 و 4دا لە کاتی بەرزبوونەوەی لەز، خولی مەکینە زیاد ئەبێت.

31- چبنە: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر یان ئەگەر خراپ بێت

– دزەی چبنە ئەتوانێ ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆن و گەیاندنی زیان بە ئەکسێل

– لە نیشانەکانی خراپبوونی چبنە دزەی ڕۆن لە شەفتی نێوان گێڕەکان، کەمبوونی ڕۆن لە ئەکسێل و دەنگە دەنگی ئەکسێل لە کاتی شۆفێریکردن بەهۆی نەبوونی ڕۆنی پێویستە.

32. ڕۆنی برەیک: هەر 50 هەزار کیلۆمەتر یان دوو ساڵ جارێک

سەرەڕای ئەو ژمارەیانە کە بۆ تەمەنی شتومەکی مەسرەفیی ئۆتۆمبێل باسی لێ کرا ئەبێ بزانیت کە ئەو تەمەنە بەسوودە بە زۆر هۆکارەوە بەسراوەتەوە. هەر بۆیەش ئەگەری هەیە زووتر لەوەی تەمەنی بەسوودیان بەسەر بچێت، پێویستیان بە گۆڕین بێت. لەبیرتان بێ گۆڕینی ئەو ئەشیایە لە کاتی گونجاودا تا ڕادەیەکی زۆر لە خراپبوونی سەیارەکەت ڕێگری ئەکات، هەر بۆیەش ئەبێ ئاوڕ لەو خاڵانە بدەیتەوە کە ئاماژەمان پێ کرد.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.