هەرزان بڵاگ

شەش تێبینی گرنگ و بەسوود کەوا هەموو شۆفێرێک پێویستە بیانزانێت

شۆفێری

ئەم بابەتە لەسەر هەندێ تێبینییە کەوا هەموو شۆفێرێک پێویستە بییانزانێت.

  • مەترسیدارترین کاتی شۆفێریکردن لە ڕۆژدا لەنێوان 2 بۆ 4ی دوانیوەڕۆ و 6 بۆ 8ی سەرلەبەیانییە. لەم کاتاانەدا جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی ئاستی ئەنەرجی و وزەی دابەزیوە.
  • بۆ سڕینەوەی قیر لەسەر جەستەی سەیارە، باشترین چارەسەر بەکارهێنانی زەیتی ڕۆنە. سەرەتا ئەبێ پەڵەکانی قیرەکە لەناو ڕۆنەکە بخووسێت، پاشان بە پەڕۆیەکی نەرمی تێکەڵ بە ڕۆن خاوێنی بکەنەوە.
  • گەر سەیارەکەت زیاتر لە 2 دەقە بەهەڵکراوی وەستاوە، بیکوژێنەوە. ڕێژەی سەرفی بەنزین لە هەر سلفلێدانێکدا، هێندەی مەسرەفی بەنزینە لە کاتێکدا سەیارەکە 2 خولەک هەڵکراوە.
  •  گەر بای تەبریدی سەیارە ڕاستەوخۆ لە چاوەکانت بدات هێدی هێدی چاوت تووشی وشکبوون ئەکات و تەندروستیی چاوانت ئەخاتە مەترسییەوە.
  • لە کاتی سووڕاندنەوەی سوکاندا با سەیارەکەت لە چووڵە و ڕێکردندا بێت و قەد لە کاتی وەستاویدا سوکانەکە بەتەواوی مەسووڕێننەوە. ئەنجامدانی ئەم کردارە زیان ئەگەیەنێتە گێڕ، پۆمپی هایدرۆلیک و تایەکان.
  • لە لێژایی و جادەیەکی سەرەو خواردا قاچ مەخەنە سەر برەیک.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.