هەرزان بڵاگ

شۆردنی ناو مەکینەی سەیارە باشە یان خراپ؟

شۆردنی ناو مەکینەی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر شتنی ناو مەکینەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

شتنی ناو مەکینە و خاوێن ڕاگرتنی ناو مەکینە باشە یاخود خراپە؟

زۆر کەس لەو بڕوایەدان ئەو شتەی بە چاو نابینرێ پێویست بە خاوێنکردنەوەی ناکات و خۆیان عەزێت ناکەن و مەکینە و ئەو شتەی لەژێر بۆنیتەوەیە خاوێنی ناکەنەوە. ڕاستە ئەوانەی کەوا نیازی فرۆشتنی سەیارەکەیانیان هەیە یاخود لە ڕووی کەسایەتییەوە کەسێکی خاوێنن هەمیشە جوان ڕای ئەگرن بەڵام کۆمەڵێک هۆکاری زانستیش لە ئارادایە بۆ خاوێن ڕاگرتنی ژێری بۆنیت و نەهێشتنی گریس و چەوری و ڕۆن و تەپوتۆز.

ئەو ڕۆنەی لە سلەندردا گەرم بووە ئەبێ لە کارتەردا فێنک بێتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی گەڕانەوی بۆناو مەکینە بتوانێ دەوری فێنککەرەوەبوونی خۆی بگێڕێ. کارتەر بە ڕێگەی ئەو بایەی لە کاتی ڕێکردنی سەیارەدا بەری ئەکەوێ فێنک ئەبێتەوە. بەشێک لە گەرمای ناو مەکینەش بە ڕێگەی بەرکەوتنی با لەگەڵ لاشەی پارچەکاندا فێنک ئەبێتەوە.

گەر بێت و توێژاڵێک لە ڕۆن، گریس، چەوری، تەپوتۆز، لاشەی مردووی مێروو و … لەسەر جەستەی مەکینە و دیکەی پارچەکانەوە بمێنێتەوە، بگۆڕی گەرما لەنێوان ئەم پارچەیانە و هەوای دەرەوەدا بوونی نابێ و لە ڕاستیدا مەکینە هەر بە گەرمی ئەمێنێتەوە. مەکینەی گەرم هێزی کەمە و لە ڕاستیدا بەشێکی زۆر لە بەنزینەکە سەرفی گەرما ئەبێ و ئەبێ خاوەن سەیارە بەنزینی زۆرتر مەسرەف بکات.

کەوایە باشتر ئەوەیە مەکینەی سەیارە بە مەوادی نانۆ و بە هەڵم بشۆردرێت. ئەشتوانن بۆ هەندێ پیسی و چەوریش بەنزین بەکار بێنن و ڕێگە بدەن پێیەوە وشک ببێتەوە و پاشان پلاک و وایەرەکان بەجوانی وشک بکەنەوە و چێژ لە نوێبوونەوەی سەیارەکەتان ببینن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.