ئەم بابەتە لەسەر ئەو حاڵەتانەیە کەوا تیایاندا ئەیرابگی سەیارە کارا نابێتەوە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
ئۆپشنێک وەکوو ئەیرباگ ڕەنگە هەندێ کەس لەبەر هۆکاری ئەمنی لێی شارەزا نەبن.
لەم 3 نموونەیەی خوارەوەدا ئەگەرچی دەعمەکە لە پێشەوە کراوە بەڵام ئەیرباگەکە کارا نابێتەوە:
- دەعمێکی قورس کەوا بەس تەرکیزی لەسەر خاڵیک یان بەشێکی بچووک لە سەیارەکە بێت وەکوو کێشان بە درەخت یان ئەستوونێکدا
- لە پشتەوە لە بارهەڵگرێک بدەی
- لەو پێکدادان و دەعمانەی کەوا بە لادا سەیارەکەت بکێشی بە لەمپەرێکدا
لەم حاڵەتانەشدا ئەیرباگی پێشەوە (سایەق و سەکن) کارا نابێتەوە:
- لە تەنیشتەوە بە سەیارەکەتدا بکێشن
- سەیارەکە لەسەر سەقف وەرگەڕێت
- کاتێک سەیارەیەک لە دواوە بە سەیارەکەتدا بکێشێت
- کاتێک سەیارەیەک پێشتر دەعمی کردبێ و لە یەکێک لە پێکدادانەکاندا ئەیرباگی تەقیبێ لە پێکدادانی دواتردا چیتر ئەیرباگ کارا نابێتەوە.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.