هەرزان بڵاگ

هەموو ئەو شتانەی کەوا پێویستە لەسەر پلاکی مەکینە بیزانن

پلاک

ئەم بابەتە لەسەر پلاکی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

لە چ کاتێکدا پلاکەکان ئەبێ بگۆڕدرێن؟

لە ڕووی تەمەنەوە، تەمەنی گونجاوی ئیشکردنی پلاکی مەکینە بەندە بەو پلاکەی کەوا بەکاری ئەهێنی:

  • پلاکە ئاسایییەکان تەنها 30 هەزار کیلۆمەتر ئەتوانی ئیشیان پێ بکەی
  • پلاکە پلاتینیۆمییەکان ئەتوانن تاکوو 100 هەزار کیلۆمەتر ببڕن
  • پلاکە زۆر باشترەکان تاکوو 150 هەزار کیلۆمەتر ئیش ئەکەن

هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر گۆڕینی پلاکی سەیارە:

  • پلاکی بەهێز

گەر پلاکی سەیارەکەتان بەهێز بێت، ئەگەری ئەوە هەیە زیاتر پێویست بکات بیگۆڕن چوونکە ئێلێکترۆدەکەی خێراتر ئەسوێت

  • دزەکردنی ڕۆن

کاتێک پلاکێک دەرئەکێشنە دەرەوە ئەبێ بنەکەی تا ڕادەیەکی زۆر خاوێن بێت. 

گەر ڕۆنی پێوە بێت واتە ڕۆن دزەی کردۆتە ناویەوە.

ئەم بابەتە واتە سەرەڕای ئەوەی کە ئەبێ سەرچاوەی دزەکردنی ڕۆنەکە بدۆزیتەوە، ئەبێ پلاکەکانیش خێراتر بگۆڕیت

  • شۆفێریکردنی تیژڕۆیانە

گەر بەڕێزت لەو شۆفێرانەی کەوا زیاتر قاچ لەسەر پایدەری بەنزین ئەنێی لەوانەیە ناچار ببی زۆر خێراتر لە شۆفێرێکی ئاسایی پلاکەکانت بگۆڕی.

ئەو شۆفێرانەی کەمتر قاچ لەسەر پایدەری بەنزین ئەنێن، پلاکی سەیارەکانیان زیاتر هەڵئەکات.

  • پلاکێک بە تەمەنی درێژەوە

هەندێ لە پلاکەکان بۆ تەمەنێکی درێژ دروست کراون.

ئێلێکترۆدەکانیان خێرا ناسوێ. کەواتە پێویست ناکا زوو زوو بگۆڕدرێت.

ئەو پلاکانەی کەوا لە مادەی ئیریدیۆم یاخود پلاتین دروست کراون زیاتر لە هەموو جۆرەکانی تر تەمەن ئەکەن.

پلاکە میسییەکان کەمتر لە هەمووان تەمەن ئەکەن (تەنها 30 هەزار).

هۆکارەکانی خراپبوونی پلاک:

  1. پلەی گەرمیی زۆر

گەرمای زۆر و بەرزبوونی پلەی گەرمیی ناو مەکینە پلاک خراپ ئەکات. 

  1. پیسبوون بە ڕۆن

گەر ڕۆن دزە بکاتە ناو پلاکەکانەوە، سەرەکەی خراپ ئەکات. 

ئەو نیشانانەی کەوا پێت ئەڵێن کاتی گۆڕینی پلاکە:

  1. قورس و زەحمەت ئیشکردنی مەکینە لە کاتێکدا سەیارەکە ناجووڵێت
  2. مەسرەفیی زۆری بەنزین
  3. بەخاوی سووتاندن
  4. نەبوونی هێز لە کاتی بەلەزڕۆشتندا
  5. تەکان ئیشکردنی مەکینە

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.