ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی تەکاندانی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
تەکاندان بە کوژانەوە و هەڵکردنی مەکینە لە کاتی ئیشکردنی سەیارەدا ئەڵێن کەوا هۆکارەکەشی عەیبێکی ئەشیایەکی مەکینەیە وەک مەزبووت ئیشنەکردنی مەکینە، عەیبی پلاک، کاتی نەگونجاوی پزیسکلێدان و … . لەم حاڵەتەدا کورد وتەنی سەیارەکە تەکان ئەیات.
گەر سەیارەکەت لە کاتی ڕێکردن یاخود گۆڕینی گێڕ یان لە کاتی قاچ خستنەسەر پایدەری گازدا زیاتر تەکان ئەدات، هۆکارەکەی یەکێک لەمانەی خوارەوەیە:
- ئەبێ پلاکەکان بگۆڕدرێت
کاتی گونجاوی گۆڕینی پلاک: هەر 30000 کیلۆمەتر جارێکە
پلاک سەرەکیترین هۆکاری تەکاندانی سەیارەیە. کاتێ پرۆسەی سووتان بەنیوەچڵی ئەنجام ببێ، بەنزین بەخاوی ئەسووتێ و لە سلەندردا کۆ ئەبێتەوە و لەگەڵ پزیسکێکی لاوازدا لەپڕێکدا ئەسووتێ و تەقینەوەیەکی بچووک ڕوو ئەدات.
لەم حاڵەتەدا سەرفی بەنزین زۆر بەرزە و سەیارەکە زۆر بەلەز و خێرا نییە و لە سەرەو ژوورییەکاندا سەیارەکە لاوازە.
- شۆردنی نۆزەڵ
کاتی گونجاو شتنی نۆزەڵ: ساڵێک جارێ
- ڕێک و مەزبووت ئیشنەکردنی مەکینە
کاتی گونجاو بۆ ڕێکخستنی مەکینە بە کۆمپیووتەر: 6 مانگ جارێ
بەو شێوەیە کەوا دەنگی هاتنەدەرەوەی دووکەڵ لە ئەگزۆز لەسەرخۆ بێ و کەم و زۆر نەبێ
- فیت پەمپ
کاتی گونجاوی گۆڕین: لەگەڵ گۆڕینی هەر جارەی ڕۆندا باشتر وایە ئەمەش بگۆڕدرێ
پیسبوونی فیت پەمپ یەکێکی تر لە هۆکارەکانی تەکاندانی سەیارەیە.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک لەم ڕێگەیەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.