هەرزان بڵاگ

هەموو شتێک لەسەر سەیارەی چانگان ئیدۆ

چانگان ئیدۆ

ئەم بابەتە لەسەر چانگان ئیدۆ نووسراوە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

ناساندنی چانگان ئیدۆ

کۆمپانیای چانگان کە لە 1962ەوە لە چین چالاکە و پێشووتریش سەیارەی ساسۆکی، مازدا، فۆرد و PSSی بۆ بازاڕی ئەو وڵاتە مۆنتاژ کردووە، لەم دەیەی ڕابردووەدا خۆی بۆتە یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی سەرەکیی ئۆتۆمبێڵی چین. چانگان ئیدۆ، قەمەرەیەکی کۆمپەکت یان بە وتەی ئەورووپییەکان سەیارەیەکی بنەماڵەییی چکۆلەیە. بەرەی یەکەمی چانگان ئیدۆ لە ساڵی 2012دا هاتە بازاڕەوە. دیزاینی ئەم سەیارەیە لە ئەستۆی سەنتەری دیزاینی چانگان لە ئیتاڵیادا بووە و یەکەمین کانسێپتەکەی لەژێر ناوی C201 لە پیشانگای ئۆتۆمبێلی پێکەنی 2010 و بە شێوەی فەرمی لە پیشانگای نێونەتەوەییی ئۆتۆمبێلی فرانکفۆرتی 2011 خرایە بەردەست. پاش هاتنە بازاڕی ئەم قەمەرەیە، چانگان کراسئۆڤێری CS35یشی هەر لەسەر بنەمای ئیدۆ بەرهەم هێنا.

دیزاینی دەرەوەی ئیدۆ، بەڕاستی جوانە و لە ناوەوەی کابینیشی دیزاینێکی سپۆرتی سەرنجڕاکێشی هەیە. لە وەشانی سەرەکیدا، شاشەیەکی 9 ئینچی لە ئاقارێکی 3 ڕەهەندیدا دانراوە، پلەکانی پشتی سوکان، کلیلی کۆنترۆڵی میدیا لەسەر سوکان و داشبۆرد کە هەستی فۆردێکت پێ ئەبەخشن.

مەکینەی 1600 س.س. و 16 سوپاپیی ئەم سەیارەیە کە چانگان بە تەکنۆلۆجیای bluecore گەشەی پێ داوە و پاشان هەر ئەم مەکینەیەی لە کراسئۆڤێریشدا بەکار هێناوە، کەمێک زیاتر لە 120 ئەسپی هەڵم و لە سووڕی مەکینەی 5000 سووڕدا، زەبری 280 نیۆتۆن مەتر بەرهەم دێنێت. بە ڕێژەیەکی کەم ژینگە پیس ئەکاتەوە و 4 گێڕی ئۆتۆماتیکی هەیە کە هێزی مەکینە ڕائەگوێزنەوە، چانگان ئیدۆ سوکانی هایدرۆلیکی و برەیکی دیسکی بەکار دێنێت.

لەزی کەمتر لە 12 چڕکەی ئەم ئۆتۆمبێلە لەنێوان سەیارە چینییەکاندا، ئەکرێ بڵێی لەزێکی پەسندکراوە. ئەگەرچی مەسرەفی تێکەڵی سووتەمەنیی ئەم سەیارەیە زیاتر لە 7 لیتر لە 100 کیلۆمەتردایە و ئەمە پێگەیەکی مامناوەندی پێ ئەبەخشێت. بەڵام تانکە 52 لیترییەکەی بۆ مەودای دوورودرێژ داڵغەیەکی وات بۆ ناهێلێتەوە.

چانگان ئیدۆ بە دوو ئایربەگ و سیستەمە ئەمنیییەکانییەوە وەک ESP، EBD، ABS و TCS ئەتوانێ نمرەی تەواو وەربگرێت. ئەڵبەت لە تاقیکردنەوەی C-NCAP وەشانی 6 ئەیرباگیی ئەم ئۆتۆمبێلە بەکار هێنرا.

لە پێداویستییە ئەمنییەکانی ئەم سەیارەیە ئەکرێ ئاماژە بکرێتە سانڕووف، کۆمپیوتەری سەفەری، سیستەمی دژی دزین (Immobilizer)، سنسەری گێڕی دواوە، سیستەمی هەڵدانەوەی جامی پێشەوە و دواوە، ڕووپۆشی جڵدیی سوکان و کوشنی جڵدی، لایتی هاڵۆژن و تەمشکێنی دواوە و پێشەوە، ئاوێنەی تەنیشتیی کارەبایی، سیستەمی گۆڕینی کەشوهەوا، قایشی دڵنیایی کە ئەتوانی بەرزایی و درێژییەکەی بگۆڕیت، تەسجیل کەوا ڕادیۆشی هەیە، سیدی، USB و شەش موکەبەرە.

کۆمپانیای چانگان هەتا ساڵی 2014 نموونەی جانتاییی (XT)، هایبریدی (Blue) و تەواو ئەلیکترۆنیی (EV)ی ئەم سەیارەیەی هێنایە بازاڕەوە. بەرەی دووهەمی ئەم سەیارەیەش لە فێبریڤێری 2018دا ناسێندراوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.