هەرزان بڵاگ

بۆ هەر جۆرە پێویستییەک چ جۆرە سەیارەیەک بکڕین؟

سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێلە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

کڕینی سەیارەیەکی باش شتێک ئەوپەڕی هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلێک بۆ هاتووچۆیە. سەرەکیترین خاڵ ئەوەیە، سەیارەکە ئەبێ بۆ تۆ گونجاو بێت. گرینگ نییە ئۆتۆمبێلێک تایبەتمەندییەکانی چین، بەڵکو گرینگ ئەوەیە کام یەکە لەو تایبەتمەندییانە ئەبێ لە بەرچاو بگرین. لەم بابەتەدا نیازمان وایە ڕەوتی کڕینی سەیارەت بۆ ئاسانتر بکەین.

لە سەرەتادا لە خۆت بپرسە سەیارەت بۆ چی ئەوێ؟ ئەتەوێ لەناو شەقام و کۆڵاندا پێی بگەڕێیت؟ یان ئۆتۆمبێلێکت بۆ هاتوچۆی بنەماڵە ئەوێ؟ بەهیوایت سەیارەیەکی بەهێز بۆ دەوامەکەت بکڕیت؟ یان تا ڕادەیەک تێکڕای ئەم مەبەستانەت لە دڵدایە.

بوودجە

وەک هەمیشە پارە قسەی یەکەم ئەکات! بەتایبەت کە سعری سەیارەش لەم مانگانەی دواییدا بەرز بۆتەوە، هەر بۆیەش لە پێشدا ئەبێ چاوێ لە گریفانت بکەیت، ئینجا بەپێی ئەو پارەیە وا هەتە، سەیارەیەکی گونجاو هەڵبژێریت.

بنەماڵە

لە کڕینی ئۆتۆمبێلێکی بنەماڵەییدا، ئەبێ حەتمەن سەیارەکە بە ڕادەی پێویست گەورە بێت و جێی ئەندامانی بنەماڵە، خواردەمەنی، کورسیی منداڵ، ئامێریی وەرزشیی منداڵەکان و دیکەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی تێدا ببێتەوە. هەروەها ئەبێ ژمارەی ئەندامانی بنەماڵە لە بەرچاو بگریت. بۆ ئەم مەبەستە زیاتر قەمەرەکان و پاشان کراسئۆڤێرەکان(بەرزەکان) بژاردەی سەرەکین.

سەیارەی دەوام

دۆزینی سەیارەیەک بۆ ئیشکردن بە پێداویستییەکانی ئەو ئیشە بەستراوەتەوە. گەر مەبەستت ئیشکردن لە دەڤەری هاتوچۆ و گواستنەوەدایە، ئەبێ بەپێی ئەو پارەیە وا ئەتەوێ سەرفی کەیت پیکابێک هەڵبژێریت. زۆر گرینگە توانست و هێزی هەڵگرتنی باری سەیارەکە لێک بدەیتەوە و بزانی بۆ ئەو مەبەستەی نیازت هەیە گونجاوە یان نا.

بژاردەیەک بە دڵی گەنجان

گەنجەکان زۆر حەز بە قەمەرە و سەیارەی گەورەی بنەماڵەیی ناکەن، بەڵکو جانتایی و کرووک و سپۆرتیان زیاتر بەدڵە. ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ڕەنگە نەرمی و ئاسوودەییی قەمەرەکانییان نەبێ بەڵام ستایلێکی سەرنجڕاکێشیان هەیە. لەنێوان ئەم ئۆتۆمبێلانەدا ئەتوانین ئاماژە بە کامری، ئۆپتیما، ئاڵتیما، فیووژن، ئاکۆرد، مالیبۆ و … بدەین.

هاتوچۆ

ئەگەر گومانت هەیە چ سەیارەیەک بۆ هاتوچۆ باشترە، پێویستە بزانیت زۆربەی شۆفێرەکان کارامەییان بەلاوە گرینگترە بۆ ئەوەی تێچووی سووتەمەنی کەمتر بکەنەوە. لە لایەکی تریشەوە لەبەر ئەوەی لە کاتی هاتوچۆدا ماوەیەکی زۆر لەناو سەیارەکەتدا تێ ئەپەڕێنیت ئەبێ دڵنیا بیت کە شۆفێریکردنی بژاردەکەت ئاسانە.

ڕەوشی ئەمنی

دۆخی ئەمنیی ئۆتۆمبێل ڕەهەندێکی زۆر گرینگە، چوونکە ئەتوانێ ئاسوودەییی تۆ و سەرنشینەکانی تر دابین بکات. ڕەنگە پێویست بێ جاروبار منداڵەکان بگەیەنیتە قوتابخانە یاخود بیانبەیتە میوانی و دیداری ڕەفیقەکانیان.

سەرفکردنی سووتەمەنی

پێویستە سەیارەکە لە باشترین حاڵەتی خۆیدا بۆ مەسرووفی سووتەمەنی بێت، تاکوو بتوانیت تێچووەکانی بەجوانی سەرگری و بەرگری بکەیت.

خۆشگوزەرانی و کاتبەسەربردن

ئۆتۆمبێلێک کە تایبەتمەندیی خۆشگوزەرانی، وەک پۆرتی USB یاکوو شاشەی پشتی کوشنی دواوەوەی هەیە، بەتایبەت کاتێک کە سەرنشینی منداڵت پێیە، زۆر بەسوودە.

ئۆتۆمبێلی ناوشار

بۆ ئەم مەبەستە ئەبێ سەیارەیەکی کارامە هەڵبژێریت کە بکرێ بەئاسانی کونتڕۆڵ و پارکی بکەیت. سەیارەیەکی لەم چەشنە کە لە ترافیکدا بەخێرایی جووڵە ئەکات، هەستی ئاسوودەیی بە شۆفێرەکەی ئەبەخشێت. ئۆتۆمبێلێک کە بتوانیت لە هەموو شوێنێکدا پارکی بکەیت، هەمیشە لەچاو بژاردەکانی دیکە سەرتری هەیە. ستایل و دیزاینی سەیارەش بۆ زۆربەی شۆفێرەکانی ناوشار هۆکارێکی سەرەکییە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی ماڵپەڕی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.