هەرزان بڵاگ

سەیارەی لاندرۆڤەر لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دیفەندەر

ئەم بابەتە لەسەر بەرهەمی دیفەندەری کۆمپانیای لاندرۆڤەرە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری سەیارەی بەریتانی 160 ئۆتۆمبێل لە دوو مۆدێلی لاندرۆڤەر دیسکۆڤەری و دیفەندەری بە ئامانجی یارمەتیدانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخشییە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی. مۆدێلی نوێی دیفەندەری کۆمپانیای لاندرۆڤەر سەیارەیەکی تایبەت بە بیابانە و هەروەها بۆ ناوچە شاخاوی و بەرز و دوورەدەستەکانیش زۆر بەسوودە و کۆرۆناش وای کردووە داواکاری لەسەر ئەم سەیارەیە زۆرتر ببێتەوە.

کۆمپانیای لاندرۆڤەر یەکێک لەو کۆمپانیایانە بوو کەوا دوای پەرەسەندنی کۆرۆناش بەرهەمهێنانی سەیارەی لە براتیسلاڤای سلۆڤاکیا و سولویهیلی بەریتانیا ڕانەگرت و ڕاگیرانی کۆمپانیاکانی تری بە دەرفەت زانیی و ڕێژەی فرۆشتنی خۆی لەو ناوبەرەدا بەرز کردەوە. لەم دوایییانەدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک هەیڤی سوور، خاچی سوور، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی داواکاریی زۆریان لەسەر مۆدێلی نوێی دیفەندەر بەم کۆمپانییە بەریتانییە پێشکەش کردبوو و ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی کە ئەم کۆمپانیایە بە گڕوتینتر لە جاران پرۆداکتەکانی بەرهەم بێنێت.

نەوەی نوێی دیفەندەر لە سێ وەشانی جۆربەجۆردا لە ڕووی درێژی و قەبارەوە بەرهەم دێت، بەم تازەیییانە پەردەی لەسەر لا دراوە و گرووپی جاگوار لاندرۆڤەر چاوەڕێی ڕێژەیەکی بەرزی رۆشتنی ئەم بەرهەمەیە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.