هەرزان بڵاگ

چۆن سەیارەیەک کەوا زۆر ڕۆشتووە بفرۆشین؟

سەیارەی کۆن

ئەم بابەتە لەسەر چۆنێتیی فرۆشتنی سەیارەیەکی زۆرڕۆشتووە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

زۆربەی خاوەن سەیارەکان پاش ئەوەی ماوەیەک لە تەمەنی ئۆتۆمبێلەکەیان بەسەر ئەچێ و کیلۆمەترژمێرەکەی مەودای 100 هەزار کیلۆمەتر پیشان ئەدا، لەوەی کە بتوانن سەیارەکەیان بە نرخێکی بە ڕای خۆیان باش بفرۆشنەوە، بێهیوا ئەبن.

بەڵام بۆ فرۆشتنی بەئینسافانەی ئۆتۆمبێلە زۆر ڕۆیشتووەکەت ئەبێ چی بکەیت؟

– لە پێش هەموو شتێکدا ئەبێ ڕاستگۆ بیت یان باشتر وایە بڵێم، درۆ نەکەیت.

– لە بیرت بێ هەر کۆمپانییایەکی ئۆتۆمبێل “تەمەنی بەسوود”ی بەرهەمەکانی خۆی ڕائەگەیەنێت. گەر ئۆتۆمبێلەکەت بەو ئاستە نەگەیشتووە، ئەوا دەتوانیت تیشکی بخەیتە سەر و بڵێیت ئەگەرچی سەیارەکەم کیلۆمەتری زۆر ڕۆیشتووە بەڵام هێشتا ماوەیەکی زۆر لە تەمەنی بەسوودی ماوە.

– باسی ئەو تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشانەی سەیارەکەت بکە کە کات و پارەت بۆ سەرف کردوون. بۆ نموونە تایەی نوێ، سیستەمی دەنگیی گونجاو، نوێترین چاککردنەوە کە ئەنجامت داوە و پسوولەکەی، سرڤیسکردنی بەردەوام، هەمووی ئەمانە ئەتوانێ سەیارەکەت لە بەرچاوی کڕیاردا بەنرختر بنوێنێ.

– ڕاستە کە سەیارەکەت لە ڕووی مەودای ڕۆیشتنەوە زۆر سەرنجڕاکێش نییە بەڵام دیکەی تایبەتمەندییەکانی بە کەم مەزانە. ڕواڵەتی خاوێن و گونجاو یەکێک لەو تایبەتمەندییانەیە. دەرەوە و ناوەوەی سەیارەکەت بە باشترین شێوە دەربخە. چوونکە وێڕای ئەوەی سەرنجی کڕیار ڕائەکێشێ، ئەوەش دەرئەخات کە بە سەیارەکەت ڕاگەیشتوویت.

– ئەبێ حەتمەن باس لەو خاڵانە بکەیت کە سەیارەکەت لە ڕووی ماڵییەوە بۆ کڕیار بەسوود نیشان ئەدات. بۆ نموونە: باجی کەمتر، دانەبەزینی نرخی سەیارەکە لە داهاتوودا و هتد.

سەردانی ماڵپەڕی هەرزان بکە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.