هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی کڕینی مۆبایلی بەکارهاتوو

مۆبایل

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی مۆبایلی بەکارهاتوو لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

لەم ڕۆژانەدا کڕینی مۆبایلی بەکارهاتوو برەوێکی زۆری پەیدا کردووە، چوونکە زۆربەی خەڵک پێی باشترە لەبریی ئەوەی پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی مۆبایلی نوێ سەرف بکات، مۆبایلێکی بەکارهاتوو بکڕن، ئەگەرچی کاریان پێ کردووە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نە لە ڕووی ڕواڵەت و نە لە ڕووی ئیشکردن و توانستەوە کیشەیەکی ئەوتۆی بۆ ساز نەبووە. کاتی کڕینی مۆبایلی بەکارهاتوو جا ئایفۆن بێ یاخود ئەندرۆید، چەندین خاڵی سەرەکی هەیە کە دەبێ ڕەچاوی بکەیت.

1- نرخی مۆبایلی بەکارهاتوو لەگەڵ نرخی ئەو مۆبایلە نوێیانەی نێو بازاڕ بەراورد بکە کە لەوانەیە  تایبەتمەندیی هاوبەشیان هەبێ. بۆ ئەوەی ڕەنگە بتوانیت هەر بەو پارەیە، مۆبایلێکی نوێ و بە زەمانەوە بکڕیت.

2- وێنەکان هیچکات بەتەواوەتی ئەوەی ڕاستییە پیشان نادەن، هەر بۆیەش تەنیا بەپێی وێنەی ناو ڕێکلامەکان بڕیار مەدە و لە هەموو بەشەکانی مۆبایلەکە بە ڕواڵەت و دیکەی بەشەکانیشیەوە ورد بەرەوە. قاپۆرەی مۆبایلەکە، شاشە و لێنزی کامێراکەی یەکەمینی ئەو بەشانەن کە دەبێ چاویان لێ بکەیت. هەروەها بزانە پاتریی مۆبایلەکە ئاوی پێ گەیشتووە یان نا. بۆ ئەوەی لەوە تێ بگەیت سەرنجی لەزگەی سەر پاترییەکە بدە، ئەگەر ڕەنگی گۆڕیبوو، ئەوا پاترییەکە یان خراپە و یان ئاوی لێ دراوە و تەڕ بووە.

3- کارتی مۆبایل و مێمۆری کارتەکەی خۆت بخە سەر مۆبایلەکە و بزانە باش کار دەکات یان نا. بۆ وێنە دەتوانی پێوەندی بە ژمارەیێکی ترەوە بگریت، هەروەها کۆنێکت بە بە ئینتەرنێتەوە. یەکێ لە کێشە بەربڵاوەکانی مۆبایل ئەوەیە وەرگری  wifiکەی خراپ دەبێت. کارێکی تر کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە هەندزفرییەکەت بدەی لە مۆبایلەکە و بزانی ئایا بەباشی کار دەکات یان نا. لەم ڕێگەیەوە دەتوانی لە بێنۆیزبوونی دەنگی مۆبایلەکە دڵنیا بیتەوە.

4- شەحنکردنەوەی ئەو مۆبایلەی دەتەوێ بیکڕیت، ڕێگەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی دڵنیات بکاتەوە لەو ڕووەوە کێشەیەکی نییە. ئەگەر خێرا شەحن بکرێتەوە یان بەپێچەوانە خێرا شەحنەکەی کەم ببێتەوە ئەوا پاترییەکەی خراپ بووە. بلووتووس و کامێرای مۆبایلەکەش لەو بەشانەن کە دەبێ لێیان ورد بیتەوە. دڵنیا بە مۆبایلەکە لەگەڵ مبایلەکانی تر پێوەندی دەگرێت. هەروەها کامێرای پشت و پێشەوەی مۆبایلەکەش بەباشی بپشکنە و وێنەشی پێ بگرە و لەبیرت بێ ئەگەر زۆر بەکاریان هێنابێ، دەوروبەری شاشە زەرد دەبێت و یان ڕەنگەکانی تێکەڵ دەبن یان ئەگەر ئاوی لێ درابێ لەو شوێنانەی کە ئاوی لێ کەوتووە، تیشکی زیاتر نیشان دەدات.

5- ئاگادار بە ئەوڕۆکە مۆبایلی دزراوی زۆر لە بازاڕدا هەیە و بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا بیت کە مۆبایلەکە دزی نییە و نابێتە سەرئێشە بۆت، دەتوانی لە فرۆشیار داوا بکەیت بۆکسی مۆبایلەکەت پیشان بدات و لێی بپرسیت کە ئایا مۆبایلەکە بۆکسی هەیە و ئامێری دیکەی لەگەڵدایە یان نا.

6- بۆ کڕینی مۆبایلی بەکارهاتووە باشترە لەدوای ئەو مۆبایلانەوە بی کە هیچ فایلێکی لەسەر نییە و خاوەنە پێشووەکەی هەموو فایلەکانی سڕیوەتەوە. گەر بەشی ڕێکخستنەکانی مۆبایلێک هەڵگەڕابێتەوە بۆ ڕێکخستنەکانی کۆمپانیاکەی، سەبارەت بە دزینەبوونی دەتوانی دڵنیاتر بیت. توانای گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکخستنەکانی کۆمپانیا  (FRP)تایبەتمەندییەکی بەکەڵکە کەوا کۆمپانیای گووگڵ بۆ سیستەمە وەگەڕخەرەکەی دایناوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.