هەرزان بڵاگ

لە سەردەمی کۆرۆنادا چۆن بە شێوازێکی تەندروست مامەڵە بکەین؟

کڕین و فرۆشتن لە سەردەمی کۆرۆنادا

لە سەردەمی کۆرۆنادا چۆناوچۆن لە هەرزاندا مامەڵە بکەین؟ ئەم بابەتە لە بڵاگی هەرزان ئەخوێننەوە

هەموو شتێک گۆڕاوە. ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا خەریکە شێوازی ژیانمان ئەگۆڕێت. ئاسایییە لە وەها دۆخێکدا هەرزان و بەکارهێنەرەکانیشی تووشی ئەم ئاڵوگۆڕە بێن.

هەرزان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە هەوڵی داوە تا ئەو ڕادەیە بۆی ئەکرێت بە پێشنیارکردنی ڕێگەچارەی جۆراوجۆر زیانی تەندرووستی و ئابووریی ئەم دۆخە کەم بکاتەوە. بۆ نموونە فرۆشتنی دەمامک یان مادەی پاکژکەرەوەی گرانی لە سایت و ئەپەکەیدا قەدەغە کردووە و تێکڕای کاڵای لەم چەشنەی لەسەر سایتەکە سڕیوەتەوە. وێڕای ئەوەش وەکوو پاڵپشتییەک لە کەرەنتینە و لە ماڵەوەمانەوە، ڕێکلامی شوێنە گوشتیارییەکانی ڕاگرتووە.

بەڵام لەم دۆخەدا کە هێشتا ئەبێ لە ماڵەوە بمێنینەوە و زۆر یەکە لە بەکارهێنەرانی هەرزان پێویستیان بە کڕین و فرۆشتن لە هەرزاندایە، ئەبێ چی بکەین؟ ئایا ئەکرێ وێڕای چاودێریی تەندروستیمان، درێژە بە کڕین و فرۆشتن لە هەرزاندا بدەین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەرێنییە.

ئەم بابەتە ڕێنماییت ئەکا کە چۆن کەمترین پێوەندیت لەگەڵ کڕیار یان فرۆشیار بێت، بەڵام لەسەر کار و بەرنامەکانی خۆت لە سایتی هەرزاندا بەردەوام بیت.

  1. ڕێنمایییە گشتییەکان بۆ مامەڵەکردن لە هەرزاندا:
  • کواڵێتیی ڕێکلامەکەت بەرز کەرەوە

گەر فرۆشیاریت تا ئەو ڕادەیە بۆت ئەکرێ لە ڕێکلامەکەتدا زانیاریی وردتر بخە بەردەستی کڕیار و گەر ئەو شتەی ئەیفرۆشیت کێشەیەکیشی هەیە بەتەواوەتی ئاماژەی پێ بکە. بەم کارە ئەتوانی کڕیاری ڕاستەقینەی زیاتر بەرەو خۆت ڕاکێشیت و بەر بە دیداری بێخۆ و بێدەرەنجام بگریت و تەندروستیی خۆت و کەسانی تریش کەمتر ئەخەیتە مەترسییەوە.

  • زیاتر هاوکاریی کڕیار بکە

لەگەڵ کڕیارەکانت زیاتر هاوکاری بکە و زانیاریی زیاتری بخە بەردەستیان. لە کاتی پێویستدا ئەتوانی بە ڤیدیۆ پێوەندی بە کڕیارەوە بگریت تاکوو بابەتی فرۆشتنەکە ببینێت و پرسیارەکانی بپرسێت.

  • کاڵاکەت پاکژ بکەرەوە

گەر فرۆشیاریت پێش لەوەی کاڵاکەت بنێریت، تەعقیمی بکە و جا بیپێچەوە. ئەگەریش کڕیاریت حەتمەنە پاش وەرگرتنی، پاکژی بکە و پاشان دەستەکانت بشۆ.

  • بۆ گەیاندن دێلیڤەری بەکاربێنە

بۆ ئەوەی مەودای پێویست و تەندروستیی خۆت بپارێزیت، لەجیاتیی دیدارکردن باشترە پاش ئەوەی پرسێکت بە کڕیار کرد، دێلیڤەری بەکار بێنیت. بەڵام ڕێنمایییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکە. لە دێلیڤەرییەکە داوا بکە تەنیا پاش وەرگرتنی پارە یان پاش ئەوەی کڕیار کاڵاکەی بینی کاڵاکەی پێ بدات.

  • شوێنێکی تەندروست بۆ دیدارەکەت هەڵبژێرە

گەر هەر پێویستە لە نزیکەوە کاڵاکە ببینیت، باشترە لە ماڵەوە نەبێ بەڵکوو با لە شوێنێکی کراوە و لە ڕۆژدا دیدارتان بێ. ئەگەریش کاڵاکە هەندێ شت وەک سەلاجە یان جلشۆرە و تەنیا لە ماڵەوە ئەکرێ بیبینیت، ئەو خاڵانە بخوێنەرەوە کە لە بەشی خانووبەرەی ئەم بابەتەدا هاتووە.

  • هەندێ ڕێنمایی بۆ مامەڵەی ئۆتۆمبێل

پێشنیاری ئێمە ئەوەیە تا بۆت ئەکرێ ئەم مامەڵەیە دوا بخە، بەڵام گەر پێویستە و ئەبێ حەتمەن ئەنجامی بدەیت ئەم خاڵەی ژێرەوە ڕەچاو بکە:

پێشنیارت پێ ئەکەین لە خزمەتگوزارییەکانی کارناسانیی هەرزان بەهرەمەند بیت. فرۆشیار ئەتوانێ لە ڕێکلامەکەی خۆیدا ئاماژە بە ڕاپۆرتی فەحسی سەیارەکەی بکات و بەم شێوەیە هاتوچۆ و دیدارەکان کەمتر ئەکاتەوە.

  • هەندێ ڕێنمایی بۆ مامەڵەی خانووبەرە

تا ئەو ڕادەیە بۆت ئەکرێ کەمتر لە شوێنە گشتییەکاندا ئامادە بە. نووسینگەکانی خانووبەرە لە ناوچە و گەڕەکەکاندا وەکوو شوێنێکی پڕهاتوچۆ هەژمار ئەکرێن. باشتر وایە بۆ دۆزینەوەی خانووی دڵخوازی خۆت، سایت و ئەپی پێوەندیدار بەکار بێنیت. هەرزان وەک گەورەترین ماڵپەڕی پێداویستییەکانی کوردستان ئەتوانێ بەتەواوەتی وەڵامی پێداویستییەکانیت بداتەوە.

هەرزان بە ڕاوێژکارانی خانووبەرە پێشنیار ئەکات، کواڵێتیی ڕێکلامەکانیان بەرز بکەنەوە تاکوو بتوانن زیاتر سوودی لێ وەربگرن و کڕیاری زیاتریان هەبێ. ئەبێ بزانیت بەکارهێنانی وێنەی باش و زانیاریی ورد لەسەر ڕاکێشانی کڕیار کاریگەرییەکی زۆری هەیە.

بە هیچ شێوەیەک بەبێ دیدارکردن و ئامادە بوونی هەر دوو لا، هیچ پارەیەک مەدە و هیچ بەڵگەیەک واژۆ مەکەرەوە و عەربون دامەنێ. مەهێڵە دۆخی تایبەت بە کۆرۆنا ببێتە هۆی کەمتەرخەمیت سەبارەت بە خاڵە ئەمنییەکانی مامەڵەکەت.

گەر ڕێنمایییە تەندروستی و ئەمنییەکان ڕەچاو بکەیت، ئەتوانیت بەئارامی ژیان بخەیتەوە گەڕ. بەدڵنیایییەوە شێوازی ژیانی ئێمە بە دوو بەشی پێش و پاش کۆرۆنا دابەش ئەکرێت. هەر بۆیەش باشتر وایە دۆخەکە بەجیددی وەربگرین و بیر لە ڕێگەچارەیەکی نوێ بکەینەوە.

هەرزان بەردەوام لەگەڵتدایە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.