هەرزان بڵاگ

باس لە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. هەرزانێکی نوێ بەڕێوەیە.

لۆگۆی هەرزان

پێویستە سەرەتا هاتنی ساڵی نوێی کوردی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی بکەین و هیوادارین ئەم قەیرانی “ڤایرۆسی کۆرۆنا”یە کەوا ماوەیەکە بەرۆکی جیهان و کوردستانی گرتووە بەم زووانە کۆتاییی بێت.

باس لە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. هەرزانێکی نوێ بەڕێوەیە.

پاش چەند مانگ هەوڵی بێوچانی تیمەکانی هەرزان لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا وەک ئای‌تی، دیزاین و مارکێتینگ بە لێکدانەوەی دەیتاکان و هەڵسەنگاندنی پێویستیی بەکارهێنەرانی هەرزان، گۆڕانکارییانێکی بەرچاومان لە سایت و ئەپڵیکەیشن و تەنانەت شوناسی براندەکەدا کردووە کەوا هاوئاستی سایتە بەناوبانگە جیهانییەکانی ئەم بوارەی کردووە و هەوڵ دراوە لەم ئەپدەیتەدا پلەتفۆرمێکی شیاوی خەڵکی کوردستان بەرهەم بێنین.

هەندێ لە تایبەتمەندییە تازەکانی براندی هەرزان کەوا بەڵێن ئەدەین پێیان دەروەست بمێنین:

  • ئاسانیی بەکارهێنان
  • پێوەندیی ئاسان و تەندروست لەگەڵ موشتەرییەکاندا
  • یەکسانی و دروستکردنی سێرڤیسێکی یەکسان بۆ هەمووان
  • پێوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ موشتەرییەکاندا (وەک هاوڕێیەک کەوا بڕیارە لە ڕێگایەکی دوورودرێژدا هاوڕێیەتیی بکات)

لەم وێنەیانەی خوارەوەدا ئەتوانن بەشێک لە گۆڕانکارییەکان لە براندینگی هەرزاندا چاو لێ بکەن.

چاوەڕوانی گۆڕانکارییە گەورەکانی هەرزان و ڕاگەیەندراوەکانی ترمان بن.

ڕەنگەکان
هەرزان
هەرزان

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.