هەرزان بڵاگ

فێربوونی کۆمپیتەر و کاریگەریی لە دۆزینەوەی کارێکی باشدا

ئیشی کۆمپیتەر

ئەم بابەتە لەسەر گرنگیی فێربوونی کۆمپیتەرە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

لە جیهانی ئەمڕۆدا کەوا بەخێرایی خەریکی گۆڕینە و هەر ڕۆژێک و تەکنەلۆجیایەکی نوێ دێتە ئاراوە کەوایە فێربوونی کۆمپیتەر زۆر گرنگە.

هەندێ توانستی کۆمپیتەری وەک وۆرد، ئەکسڵ و پاورپۆینت زۆر دەمێکە لە هەموو شوێنێکی کارکردندا بەکار ئەبرێن، پێویستیی ئیش و کارەکان بەم توانستانە تەواوبوونی بۆ نییە. فێربوونی بەهرەی بەکارهێنانی کیبۆرد و تایپ یەکێکی تر لەم توانستانەیە.

توانستە کۆمپیتەرییەکان لەو کاتەوە گرنگ بوونەوە کەوا بیزنێسەکان بڕیاریان دا بۆ جێبەجێکردنی ئیشەکانیان کۆمپیتەر و نەرمەواڵە بەکار بێنن.

ئاشنابوون لەگەڵ کۆمپیتەر و بایەخی ئەم فێربوونە بۆ کارخوازەکان

گرنگ نییە ئێوە لەدوای چ کارێکەوەن، گرنگ ئەوەیە هەر چۆنێک بێت ناچارن کۆمپیتەر بەکار بێنن. سەرەڕای ئەمەش خوێندەواریی کۆمپیتەری بۆ خۆشتان بەسوودە. بەرزکردنەوەی ئاستی زانین لە کۆمپیتەر یەکسانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی چانسی دۆزینەوەی کارێکی باشتر.

بە بەشداریکردن لە هەندێ خولی فێرکاریی کۆمپیتەردا ئەتوانن چەند هەنگاو لە پێشی کارخوازەکانی ترەوە بن. هەندێ لە قازانجەکانی فێربوونی توانستە کۆمپیتەرییەکان:

  • تایپکردنی خێرا 
  • پێوەندیکردنی کاریگەر لەگەڵ هەموواندا
  • زاڵبوون بەسەر کۆمپیتەردا، زۆر گرنگ لە شوێنی کارکردندا

بایەخی خوێندەواریی کۆمپیتەری لە شوێنی کارکردندا

پیشە و کارەکان بەردەوام خەریکی گۆڕانکارین و کۆمپانیاکانیش هیوادارن بتوانن خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا بگونجێنن. کەوایە هەوڵ ئەدەن شوێنی کارەکەیان بەڕۆژ و ئەپدەیت ڕاگرن تاکوو دڵنیا ببن کۆمپانیاکەیان ئامادەی گۆڕانکارییەکانی دواتر ئەبێت.

خوێندەواریی کۆمپیتەری لە شوێنی کارکردندا بە توانستی بەکارهێنانی هەندێ بەرنامە و سۆفتوەیری سوودمەند و هاوپێوەند بە کارەکەوە ئەوترێت. هەندێ لە قازانجەکانی خوێندەواریی کۆمپیتەری:

  • ئەوانەی وا لە کۆمپیتەر بەباشی ئەزانن زۆر بەسوودتر کارامەترن لە کاردا
  • خوێندەواریی کۆمپیتەری و خوێندەواربوون کاریگەرییەکی ڕاستەوخی هەیە لەسەر ڕازیبوون لە پیشە و کار
  • تێچوونەکان کەمتر ئەکاتەوە

ڕستەیەکی بەناوبانگ هەیە ئەڵێ: کەسێک کۆمپیتەر بەباشی بزانێ مەحاڵە بێکار بمێنێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە کاڵایەک بەبێ بەرانبەر سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.