هەرزان بڵاگ

باشترین یەکەی نیشتەجێبوون لە کام نهۆمی شوقەدایە؟

شوقە

ئەم بابەتە لەسەر باشترین یەکەی نیشتەجێبوونە لە شوقەکاندا و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

هەمیشە کڕیار و کرێچییەکان پرسیاریا لەسەر ئەوەیە کام نهۆم لە شوقەکاندا ونجاوترە بۆ ژیان؟ وەڵامی ئەم پرسیارە هاوپیوەندە بە کۆمەڵێک هۆکارەوە. پێشنیارمان ئەوەیە پێش لەوەی بڕۆنە ناو شوقەکەوە سەردانی شوقە و بینا دەوروبەرەکانی بکەن. بەرزیی بینا دەوروبەرییەکان هەڵسەنگێنن و دواتر بەرجەوەن(ڤیوو)ی هەر لایەک لە شوقەکەی خۆتان چاو لێ کەن.

بەوردی سەرنجی ئەم بابەتانە بدە:

  1. هاتوچۆ و دەستڕاگەیشتن

دیارە دەستڕاگەیشتن لە نهۆمی یەکەمدا لەچاو نهۆمەکانی تر ئاسانتر و بەردەستترە. ئەم ڕۆژانە زۆرینەی شوقەکان مەسعەدیان هەیە بەڵام هێشتا شوقەی بێ مەسعەدیش هەیە. لە شوقەی بێ مەسعەددا ژیان لە نهۆمە سەرترەکاندا زەحمەتە. قادرمەی زۆرە و هاتوچۆکردن ئاسان نییە. تەنانەت ئەگەر مەسعەدیشی هەبێت ئەگەری خراپبوونی مەسعەدەکەش هەیە. ئەگەر خێزانێکی گەنج بن لەوانەیە ئەوەنە کێشەتان نەبێت. بەڵام بۆ پیرەکان بەدڵنیایییەوە نهۆمە خوارترەکان باشترە. 

ئەگەر ئەتانەوێ شوقەیەک بەکرێ بگرن یان بیکڕن و لە لایەکی تریشەوە زۆرتان حەز لە میوانی و هاتوچۆیە، یەگەر لە نهۆمە سەرەوەکان بێت و مەسعەدیشی نەبێ ئەبێ واز لە میوانی و کەسە پیرەکانی ناو خێڵ بێنن.

لە کاتی ڕوودانی ڕووداوە سروشتییەکان وەک بومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوەدا ئەگەر لە نهۆمە سەرترەکان بن و قادرمەی فریاکەوتنیشی نەبێت دیارە مەترسی لەدەستدانی گیانیتان لەسەرە. تەنانەت بە بوونی قادرمەی فریاکەوتنیشەوە هەر چۆڵکردنی نهۆمە سەرەکان کاتی زۆرتری پێویستە.

  1. گەرما و سەرما

ئەمە زۆر هاوپێوەندە بە بینا و شوقە تەنیشتەکانەوە. وای لە بەرچاو بگرن کەوا ئەو شوقەیەی کە دەتانەوێ بەکرێی بگرن یاخود بیکڕن لە شوقە تەنیشتەکانی بەرزترە. لەم حاڵەتەدا هەموو یەکەکانی لە وەرزە ساردەکاندا ساردترن. تەوژمی با لە کاتێکدا لەمپەرێک لە بەردەمیدا نییە زۆر بێبەزەیییە.

نهۆمی یەکەم (نهۆمی سەرەوەی گەراج) هەمیشە ساردترە.

 نهۆمە سەرترەکانی بینا بە هاویناندا بۆ فێنککردنەوەی ناوماڵ پێویستە کارەبایەکی زیاتر بەکار بێنن.

بەگشتی نهۆمی یەکەمی شوقەکان بە زستاناندا سارتر و نهۆمی ئەخیر بە هاویناندا گەرمتر لە هەمووانە؛ کەوایە وزەیەکی زیاتر لەچاو نهۆمەکانی تر بەکار ئەهێنن.

  1. ئاستی بینین (ڤیوو)

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نهۆمە بەرزەکانی بینایەک ڤیوویەکەیەتی. لە نهۆمە سەرەکانەوە ئەتوانن بەرجەوەنێکی جوان لە شار ببینن و بەدڵنیاییشەوە ئەمە کاریگەرییەکی ئەرێنیتان لەسەر دروست ئەکات. زۆر ڕوونیشە ئەم بابەتە بەندە بە بینا دەوروبەرەکانیشەوە. بینایەکی 10 نهۆمی کەوا بینایەکی 12 نهۆمیی لە بەردەمدایە، جیاوازییەکی ئەوت لەنێوان قاتی یەک و دەدا نییە.

لە لایەکی تریشەوە بینا دەوروبەرەکان ئەبنە هۆی کەمبوونەوە ڕووناکیی ناوماڵ لە نهۆمە خوارەکاندا. کەوایە تاکوو بەرەو قاتە سەرەکان بڕۆن ڕووناکییەکی زرتر وەر ئەگرن.

کەوایە ئەگەر گرنگی بە ڕووناکی و بەرجەوەن ئەدەن، نهۆمە بەرزەکان بۆ ئێوە باشترە.

  1. دەنگەدەنگە ئیزعاجەکان

نهۆمە خوارەکان ئەبێ سەرەڕای دەنگی هاتوچۆ لە گەراج و حەوشەدا ئەبێ دەنگی هاتوچۆی سەیارەکان و دەنگی ناو گەڕەکیش تەحەمول بکەن. باشیی نهۆمی یەکەم ئەوەیە نهۆمی خوارەوەیە نییە و لانیکەم دەنگی نهۆمی خوارەوە ئازاریان نادات. ئەگەر مناڵەکانتان ئەنەرجییەکی زۆریان هەیە و کورد وتەنی هاروهاجن دیارە هەڵخستنەوە و دەنگەدەنگیان نهۆمی خوارووەتان ئیزعاج ئەکات.

  1. ئاسایش

نهۆمە خوارووەکان لەچاو نهۆمە سەرترەکان بۆ دزەکان گونجاوترن. چوونکە ئاسانتر ئەتوانن ئەو شتانەی کە دزیویانە لە بیناکە بیبەنە دەرەوە و لە کاتێکیشدا پێیان بزانن خێراتر ئەتوانن ڕا بکەن. کەوایە ئەگەر لە نهۆمە خوارەکاندا شوقە ئەکڕن ئاگاتان لە ڕەوشی ئەمنیی ئەو یەکەیە ببێت.

کەمبوونی پەستانی ئاو و ئەگەری نمدان و تکەکاردنی ئاو لە بەرزترین نهۆمی بینادا لە عەیبەکانی نهۆمە بەرزەکانە.

نهۆمە اوەڕاستەکان هەندێ لە باشی و تایبەتمەندییەکانی نهۆمە بەرزەکان و نهۆمە خوارووەکانیان هەیە و ئەتوانن هەمیشە پێشنیارێکی باش بن.

لە کۆتاییدا ئێوەن کە بڕیاردەرن لە کوێ بژین و کام نهۆم هەڵبژێرن.

بۆ کڕین و فرۆشتن یان بەکڕیدان و بەکرێگرتنی هەموو جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.