هەرزان بڵاگ

کێشەکانی بەنووسراونەکردنی گرێبەستەکان

گرێبەست

ئەم بابەتە لەسەر کێشەکانی بەنووسراونەکردنی گرێبەستەکانە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

بۆچی نابێ زارەکی خانوو، دووکان یان هەر شتێکی تر بەکرێ بگیرێت؟

داڵانی داگاکان پڕن لەو کەسانەی بەهۆی نەنووسینی گرێبەستەوە تووشی کێشە بوون. زۆربەی ئەو کەسانەی لەسەر هەرزان موڵکەکەیان ئەدۆزنەوە بۆ کرێ، لە دەسپێکدا بەهۆی پێوەندییە دۆستانەکەوە گرێبەستێک لەنێوانیاندا نانووسرێت بەڵام دواتر ئەگەری هەیە ئەم پێوەندییە بەهۆی هەندێ گرفتەوە تووشی کێشە بێت و ئەگەر گرێبەستێکی نووسراویش لەنێوانیاندا نەبێت بێگومان کێشەکە قووڵتر ئەبێتەوە.

هەندێ جار خاوەن ماڵ پێبەند نییە بە گرێبەستە زارەکییەکەی. بۆ نموونە ئەڵێ کرێی مانگانەکە زۆرتر لەو شتەیە کەوا کرێچی ئەڵێ. یان لە کاتی بەکرێداندا بەڵێنی چاککردنەوەی هەندێ لە بەشەکانی خانووکە ئەدات بەڵام چوونکە گرێبەستێکی نووسراو لەنێوانیاندا نییە، بەڵێنەکەی ناباتە سەر.

هەندێ جار بۆ نموونە کرێچی بە خاوەن ماڵ ئەڵێ ئەم موڵکەم بۆ دامەزرانی کۆمپانیایەکی بچووک ئەوێ بەڵام بە شێوەیەکی زارەکی ئەیڵێن و لەسەر کاغەز ناینووس. پاش ماوەیەک خاوەن ماڵ لە قسەی خۆ ی پاشگەز ئەبێتەوە و کرێچی هیچی پێ ناکری و یان ئەبێ بە قسەی خاوەن ماڵ بکات یان چۆڵی کات.

کرێچییەک لە دادگا سکاڵای لەسەر خاوەن ماڵەکەی تۆمار کردووە چوونکە خاوەن ماڵ داوای لێ کردووە زووتر لەو کاتەی کە لەسەری ڕێک کەوتوون خانووەکەی چۆڵ بکات. بەپێی یاسا خاوەن ماڵ لە کاتی داوای چۆڵکردنی خانووەکەی ئەبێ قەناعەت بە دادوەر بێنێت کەوا ئەتوانێ لە پێش کاتی دیاریکراودا خانووەکەی بە کرێچییەکە چۆڵ بکات. بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی نووسراو هەبێت کرێچی ئەتوانێ لە مافی وەرگرتنی غەرامە سوودمەند ببێت.

خاوەن ماڵ موڵکەکەی بەبێ گرێبەست بە کەسێک ئەداتە کرێ. کرێچییەکەش بە کەسێکی دیکەی بەکرێ ئەدات. بەپێی یاسا کرێچی ئەتوانێ بۆ ئەو مەبەستەی کەوا خۆی ئەو موڵکەی بەکرێ گرتووە بە کەسێکی تری بەکرێ بدات مەگەر لەناو گرێبەستدا ئەم مافەی لێ زەوت کرابێ. ئەگەر گرێبەستێک نەبێ خاوەن ماڵ ناتوانێ پەڵپێکی لەسەر ئەم بابەتە هەبێت چوونکە لە گرێبەستە زارەکییەکەدا قسەیەکی بەڵگەدار لەسەر بەکرێدان بە کەسی تر باس نەکراوە.

کرێچییەک بڕیار ئەدات گەراجەکەی بداتە کرێ. لەنێوان ئەو و خاوەن ماڵیشدا پێشتر گرێبەستیش نووسراوە؛ ئایا کرێچی ئەتوانێت بەبێ ئاماژەدان بە کرێدانی گەراج لە گرێبەستدا، بە کەسێکی تری بەکرێ بدات؟ نەخێر. کەوایە ئەگەر خانوویەک بەکرێ ئەگرن و واتان داناوە لە بەکرێدانی گەراجەکە پارەیەک دەست بخەن، ئەبێ لە سەرەتادا لەگەڵ خاوەن ماڵ قسەی لەسەر بکەن و لە گرێبەستەکەشدا بینووسن.

زارەکی خانوویەک بەکرێ ئەگرن و دوای ماوەیەک کەسێک دێت و ئەڵێ منیش بەکرێم گرتووە. ئەگەر گرێبەستت نەبێ زەحمەت بتوانی بیسەلمێنی و خاوەن ماڵیش بەئاسانی ئەتوانێ لە دادگا حوکمی پێچۆڵکردنی خانووەکەی بۆ بگرێت.

وەرگرتنی غەرامە لە لایەن کرێچییەوە بەبێ گرێبەست قەد ناکرێت. 

لە گرێبەستی کرێدا بەتەواوی هەلومەرجەکانی هەڵوەشاندنەوە ئەنووسرێت. ئەگەر گرێبەستێک نەبێت دەستی کرێچی و خاوەن ماڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست داخراوە. 

بۆ کڕین و فرۆشتن یان بەکرێدان و بەکرێگرتنی هەر جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.