هەرزان بڵاگ

بۆ نابێ تەنکی بەنزینی سەیارە فوول بکرێ؟

تەنکی بەنزین

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی فوولنەکردنی تەکنی بەنزینە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

هەموو شۆفێرێک بە شێوەیەکی بەردەوام ماوەیەک جارێک بەنزین ئەکاتە سەیارەکەیەوە؛ بەڵام زۆربەی خەڵک گرنگی بە شێواز و کواڵێتیی تێکردنی بەنزینەکە نادەن و هەمیشە دەیانەوێ تەنکی بەنزینەکەیان فوول بکەن و ئاگاشیان لەوە نییە ئەم فوولکردنە تا چەن کێشەی لێ ئەکەوێتەوە.

کاتێک بەنزین ئەکەنە سەیارەکەتانەوە، عەدادەکە ئۆتۆماتیک ئەزانێت ڕێژەی گونجاوی بەنزین چەنە و پاش پڕبوونی تەنکی بەنزینی سەیارەکە، لەگەڵ دەنگێکی بچووک، بۆخۆی بەنزینتێکردنەکە ڕادەگرێت. ئەم کارە لەبەر زیادکردنی ڕەوشی ئەمنی و پارێزگاریکردن لە ئەشیایەکی گرنگی سەیارەکە بە ناوی کەنیستەر جێبەجێ دەکرێت. زۆربەی خەڵک نازانن ئەم ئەشیایە چییە و ئاگایان لە گرنگیی ئەم ئەشیایە لە کاتی تێکردنی بەنزیندا نییە.

بەنزین لەبەر چییەتییە کیمیایییەکەی هەندێک هەڵم بەرهەم دەهێنێت و کۆبوونەوەی لەڕادەبەدەری ئەم هەڵمانە لە تەنکی بەنزیندا دەتوانێت زیانێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە. لەم سەیارە ئەوڕۆیییانەدا ڕێگەچارەیەکی باش بۆ ئەم کێشەیە دۆزراوەتەوە. ئەم ڕێگەچارەیە بەکارهێنانی فیلتەری هەڵمی بەنزینە کە هەمان کەنیستەرە.

کەنیستەر ئەشیایەکە کەوا بە کاربۆن ئەکتیڤ پڕ بۆتەوە و بۆ هەتایە هەڵمی بەنزین کۆنترڵ دەکات. بەنزینی تراو کاریگەرییەکی خراپی لەسەر لەسەر کەنیستەر هەیە، تا ڕادەیەک کە ئەم ئەشیایە خراپ دەکات و ناچار دەبن بیگۆڕن. تێچووی گۆڕینی کەنیستەریش زۆرە. باش ئیشکردنی کەنیستەر دەبێتە هۆی کەم بەکارهێنانی بەنزین و کەمتر پیسکردنی هەوا و کاریگەرە لە ڕەوشی ئەمنیی سەیارەکەشتاندا. دەتوانن تا ڕادەیەک بەر بە خراپبوونی ئەم ئەشیایە بگرن ئەگەر ئەم تێبینییانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن.

کاتێک عەدادەکە ئۆتۆماتیک تێکردنی بەنزینی ڕاگرت، چیتر بەنزینی تێ مەکەن

کاتێک لە بەنزینخانە خەریکن بەنزین ئەکەنە سەیارەکەتانەوە، ئەو کاتەی کە عەدادەکە بە نیشانەی پڕبوونی تەنکی بەنزینەکە بەنزینتێکردن ڕادەگرێت، ئیتر بەنزین مەکەنە تەنکەکەوە لەوە زیاتر. زۆر کەس دوای ئەوەش هەر بەنزینی تێ ئەکەن چوونکا ئەیانەوێ لەسەر ژمارەیەکی تەواو بوەستێتەوە و کاتێک نزیک بوونەوە لەو ژمارە تەواوە چەن جارێک بەهێواشی دەست بە عەدادەکەدا دەنێن؛ یاخود هەست دەکەن تەنکەکە بەنزینی زیاتر دەگرێت و بە دەستپێدانانی چەند جارەی عەدادەکە یاخود دەرکێشانی عەدادەکە تاکوو دەمنەی تەنکەکە، لەم کارە تاکوو فوولبوونی بەتەواویی تەنکەکە بەردەوام دەبن و هەندێ جاریش ئەوەنە وا ئەکەن تاکوو بەنزینەکە بڕژێت. بەدڵنیایییەوە ئەم کارە هەڵەیە.

بۆچی نابێ تەنکی بەنزین بەتەواوی فوول بکەن؟

فوولبوونی تەنکی بەنزین، ئەبێتە هۆی چوونەناوەوەی بەنزین بۆناو کەنیستەرەوە و دەبێتە هۆی خراپبوونی. لە لایەکی تریشەوە فوولکردنی تەنکی بەنزین دەبێتە هۆی ڕژانی بەنزین بۆسەر زەوی و سەرەڕای پیسکردن و بۆگەنکردنی سەیارەکەتان، لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی هەندێ مەترسی وەک ئاورکەوتنەوە و تەقینەوە لە بەنزینخانەکەدا.

هەروا کە باسمان کرد قەد هەوڵ مەدەن تەنکی بەنزینی سەیارەکەتان فوول بکەن چوونکە خراپبوونی سەیارەکەتان و هەندێ مەترسیی تری لێ ئەکەوێتەوە.

ب کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.