هەرزان بڵاگ

خانووی کۆن بکڕە، بیکە بە شوێنێکی گەشتیاری

خانوو

ئەم بابەتە لەسەر خانووە کۆنەکانە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

تاکوو چەن ساڵێک پێش ئێستا ئەندازیاران بەزەیییان بە هیچ خانوویەکی کۆندا نەدەهاتەوە. خانوویەکی کۆنیان لەسەر شەقامێک چاو لێ کردایە؛ مانگێک دواتر ببووە شوقەیەک. بەڵام هەندێ جار خانووە کۆنەکان بۆ ڕووخان و سەرلەنوێ دروستکردن ناکڕن و بەڵکوو کڕیارەکە هەر لە کۆنەبوونەکەی داهات بەدەست دێنێت.

دەتوانن لە سایتی هەرزاندا خانووەکانتان بفرۆشن و خانووە دڵخوازەکانیشتان بکڕن.

قاوەکەت لە حەوشەکەدا بخۆرەوە

خانووی کۆن

هەندێ لە خانووە کۆنەکان بە مەبەستی کافیتریا بەکار دێن. گەڕان لە خانوویەکی کۆندا بۆ جیلی نوێ وەک کاتبەسەربردنێکی خۆشە. هەندێکیان پێیان باشترە لەبریی کاتبەسەربردن لە کافیتریا ڵۆکشێرییەکانی پێنتهاوسی تاورەکان، لە حەوشە کۆنەکاندا کاتیان بەسەر بەرن.

ڕستوورانت لە خانووە کۆنەکاندا

ئەگەر خۆمان لە ماڵێک ناژین کەوا حەوشەی هەبێت یان پەنجەرەکانی بەرەو حەوشەکە بکرێتەوە دەتوانین بڕۆینە ڕێستوورانتێک کەوا بەم ستایڵە بێت و لەوێ خواردن بخۆین. لەم ساڵانەی دواییدا هەندێ لە خانووە کۆنەکان لە کوردستان کراونەتە ڕێستوورانت.

خواردنگەیەک بە بیچم و ڕواڵەتی کۆنەوە

جۆری ئەو خواردنانەی کەوا لە ڕێستوورانتە کۆنەکاندا دەخورێت هاوپێوەندە لەگەڵ بۆشاییی ئەو شوێنەشدا. ئەو شوێنەی کەوا خواردنی کۆن بۆ موشتەرییەکانی ئامادە دەکات دەتوانێت وێنەی سەردەمی کۆن بە دیوارەکانیەوە هەڵواسێت و لە کەلوپەلی سەردەمی کۆن بۆ دیزاینی شوێنەکەی سوود وەر بگرێت. ئەم خواردنگە کۆنانە لەناو شاری سلێمانی و هەولێردا هەیە.

وەرزی بووژانەوەی حەمامە کۆنەکان

هەندێ کەس بەهەڵە پێیان وایە دەتوانن حەمامە گشتییە کۆنەکان نۆژەن بکەنەوە و کافیتریای تیا دروست بکەن. کەچی سرمیچ (سەقف)ی حەمامەکان نزمە و شوێنەکەش شێدارە. کەوایە بۆ کافیتریا گونجاو نییە. باشترین ڕێگە بۆ دەستخستنی داهات لەم حەمامانە، نۆژەنکردنەوەی ئەم حەمامە کۆنەیانە بە شێوازێکی گەشتیارییە.

کەلوپەلە بەدەستدروستکراوەکان لەم خانووانەدا بفرۆشن

زۆر جار نزیک لە مۆزەخانەکان یان شوێنەوارە مێژوویییەکان هەندێ دووکان هەن کەوا بەرهەمی بەدەستدروستکراو یان کتێبی کۆن دەفرۆشن. ئەگەر خانوویەکی کۆن لە نزیکی ئەم شوێنانەدا بدۆزنەوە، دەتوانن بە دامەزرانی ئاوەها دووکانێک کۆمەڵێکی زۆر گەشتیار ڕاکێش بکەن. تووریستەکان زرتر بۆ دیاری یان یادگاری لە کوردستان لەدوای دووکانانێکی لەم شێوەیەوەن.

بەکرێدانی ماڵە کۆنەکان، نشینگەیەکی هەرزان و جوان

بۆ ئەوەی خەڵک ڕاکێش کەن بۆ شارەکەتان پێویستتان بە کارێکی ئەوتۆ نییە. خانوویەکی کۆن بدۆزنەوە. قورسییەکی لە ناوەڕاست دانێن. هەندێ سیسەمی جوان ئامادە کەن و بیدەن بە کرێ. لە دونیادا ئەمە یەکێک لە شێوە باوەکانی بەدەستهێنانی داهات بووە لە جیهاندا. بۆ کرێدانی ڕۆژانەی خانووەکانتان سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

خانووە کۆنەکان، جێگرەوەی هۆتێل

لەبریی ڕووخانی خانووە کۆنەکانتان، نۆژەنی بکەنەوە هۆتێلێکی کۆنی لێ دروست بکەن و لە ساڵدا کۆمەڵێک گەشتیار ڕاکێش شارەکەتان و بگشتی وڵات بکەن.

کارگە بەرهەمە بەدەستدروستکراوەکان

خانووە کۆنەکان زۆر هاوپێوەندن لەگەڵ پیشە گەشتیارییەکان و شوێنەوار و ئاسەوارە فەرهەنگییەکانەوە. ئەگەر ئیشەکەتان پێوەندیی بە بەرهەمە بەدەستدروستکراوەکانەوە هەیە دەتوانن لەبریی کڕینی خانوویەکی گران، خانوویەکی کۆن بە نرخێکی هەرزان بکڕن و بیکەم بە مەعمەلێک.

گەلەری و پێشانگا

بینا کۆنەکان باشترین شوێنن بۆ بونیاتنانی شوێنە کەلتوورییەکاان وەک گەلەری و پێشانگا. هەروەها دەکرێ ئەم گەلەرییە لە نزیک کافیتریایەکەوە بونیات بنرێت کەوا بتوانن موشتەرییەکانی کافیتریاکەش بۆلای خۆتان ڕاکێش بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.