هەرزان بڵاگ

ژیان لە شوقەکاندا

شوقە

ئەم بابەتە لەسەر کەلتووری ژیان لە شوقەکاندایە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

سەرەتا دەتوانن ئەم بابەتە لەسەر بڵاگی هەرزان بخوێننەوە: خانووی سەربەخۆ یان شوقە؟ کامیان باشترە؟

ئەوڕۆکە ژیان لە شوقەکاندا بەهۆی گەورەبوونی شارەکانەوە حاشاهەڵنەگرە. کۆچکردن لەو خانوویانەی کەوا حەوشەیان هەیە بۆناو شوقەکان زەحمەتە و پێویستە هەندێ یاسا و ڕێسای ژیان لە شوقە بزانیت. ئەو باوەڕانەی کەوا لەبارەی ژیان لە خانوویەکی سەربەخۆتان هەیە وەلای بنێن و قبووڵی بکەن ژیان لە شوقە واتە پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە. ڕێزگرتن لە سنووری دراوسێکان کێشە و گرفتەکانی نێوان دانیشتووانی شوقەکە کەمتر ئەکاتەوە.

سنوورەکانی خۆتان و دیکەی دانیشتوانی شوقەکە بناسن

بێگومان کاتێک خاوەنی یەکەیەک لە شوقەیەکی، تەنها خاوەنی یەکەکەی خۆتی نەک هەموو شوقەکە. بێگومان نابێ بە شتێکت کەسێک ئیزعاج بکەیت یان کێشەیەک بۆ کەسێک دروست بکەیت وەک دەنگەدەنگی زۆر یان دەستێوەردان لە ژیانی دراوسێکاندا. وەک چۆن چاوەڕێین ئەوان تەداخولی ژیانی ئێمە نەکەن، ئێمەش نابێ دەستێوەردانی ژیانی ئەوان بکەین. بۆ نموونە ئەگەر ئاهەنگێکتان هەیە و لەوانەیە تاکوو درەنگان درێژەی هەبێت، باشتر ئەوەیە لە پێشدا دراوسێکان ئاگادار بکرێنەوە.

یاسای تایبەت دابنێن

هەموو شوقە گەورەکان یاسای تایبەت بە خۆیانیان هەیە. بۆ جێگیرکردنی دیسیپلین لەناو شەقەکەدا هەندێ یاسای تایبەت دابنێن و هەمووانیش ڕەچاوی بکەن. بێگومان بە ڕەچاوکردنی ئەم یاسایانە، ژیان لە شوقەکاندا ئاسانتر دەبێتەوە.

کەسێک وەک بەڕێوەبەری کاروباری بیناکە دیاری کەن و بە قسەی بکەن

بۆ ئەوەی هەموو شتێک لەناو بیناکەدا دیسیپلینی هەبێت پێویستە کەسێک بەڕێوەبەری کاروبار و تێچووەکانی بیناکە بێت.

سەرەتاییترین ڕێساکانی ژیان لە شوقە ڕەچاو بکەن

دەنگەدەنگی زۆر، پیسکردنی بینا، میوانی و ئاهەنگی زۆر، گۆڕانکاریی لە ڕواڵەتی بینا، هاتوچۆی زۆر، دانانی ئینجانە یان جێپێڵاو لەبەردەم یەکەکەی خۆتاندا بەبێ ڕەزامەندیی دراوسێکان، هەر چەشنە ئیزعاجکردنێک وەک خاوەنداریکردن لە ئاژەڵێکی ماڵی و …

گەراج و مەخزەن بەدروستی بەکار بێنن

خاوەندارێتیی گەراج و مەخزەن هی ئێوەیە و لەناو تاپۆکەشدا نووسراوە، بەڵام کەس ناتوانێ بە شێوەیەکی بازرگانی بەکاریان بێنێت. مەخزەن و گەراج هاوبەشەکانی بینایە و بەکارهێنانی بازرگانی یان نیشتەجێیی لە ڕووی یاسایییەوە قەدەغەیە.

مافی بەکارهێنانی هاوبەشەکانی بینا

پێش لە نیشتەجێبوون لە شوقەیەکدا، یاسا تایبەتەکان ژیان لەو بینایەدا بخوێننەوە. یاریکردنی مناڵان لە حەوشە یان بەردەمی بیناکە، چێستلێنان لە هاوبەشەکانی بیناکەدا، بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و بۆتە تایبەت و ئایینییەکان، دانانی ئینجانە و جێپێڵاو لەبەردەم یەکەکاندا و … هەمووی هاوپیوەندە بە ڕای دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بیناکەوە.

پارەی مانگانەی بیناکە بدەن

ئەم پارەیە هاوپێوەندە بە ئیمکانیاتە هاوبەشەکانەوە، تێچووی خاوێنکردنی بینا، تێچووی کارەبا و ئاوی هاوبەشی بینا، تێچووی مەسعەد(سەرخەر) و …

پارەی مانگانەی هەموو بینایەک وەک یەک نییە و هاوپێوەندە بە ئیمکانیاتی بیناکەوە وەک مەلەوانگە، ڕووف گاردێن، خاوێنکردنی زوو زووی بیناکە، سیستەمێکی گەرمکەرەوەی تایبەت، بوونی ڵابیمەن و پاسەوان و … . هەموو ئەمانە ئەتوانێ پارەی مانگانەکە بەرزتر بکاتەوە.

پێویستە کەمێ خۆتان بگونجێنن

ژیانی بەکۆمەڵ پێویستی بە خۆگونجاندن هەیە. خۆنەگونجان تەنها کێشە و گرفتی لێ ئەکەوێتەوە. ئەگەر کێشەیەکتان لەگەڵ دانیشتوویەکی بیناکە هەیە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی بیناکە و لەوپەڕی ئەدەبەوە بەدواداچوونی بۆ بکەن. ئەگەر کێشەیەک هەیە کەوا بۆخۆتان چارەسەر ناکرێت لە ڕێگەی یاساوە چارەسەری بکەن.

ئاگرکەوتنەوە لە بۆسەدایە

ئەگەر هاوکات ئۆتوو، جلشۆر، قاپشۆر، فڕن، سوورکەرەوەی کارەبایی و … بەکار دەهێنن، ئەگەری ئاورکەوتەنەوەی بیناکە هەیە. گەرمبوونی لە ڕادەبەدەری وایرەکان، گیان و سامانی هەمووان دەخاتە مەترسییەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر خانوو و شوقەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.