هەرزان بڵاگ

چۆن ئازاری پشت لە کاتی شۆفێریدا کەم بکەینەوە؟

شۆفێری

ئەم بابەتە لەسەر ئازاری پشتە لە کاتی شۆفێریدا و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

لێخوڕینی سەیارە له ‌ماڵه‌وه‌ بۆ شوێنی كار و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شتێكی باوه‌ لای زۆربه‌ی كه‌س.

شۆفێری تەنها دانیشتنێکی ئاسایی نییە چوونكه‌ تۆ په‌یكه‌ری ئێسكت ده‌جووڵێنیت له‌گه‌ڵ هه‌موو زیادبوون ‌و دابه‌زاندنێكی خێرادا له‌پاڵ له‌رینه‌وه‌ی پشت ‌و فه‌قه‌راته‌كانیدا به‌گوێره‌ی شێوه ‌و دۆخی ڕێگاوبان.

بۆیه‌ له‌پاڵ ماندووبونی كاردا تووشی ماندووبوونی شۆفێریش ده‌بیت، ئه‌مه‌ش پەستان ده‌خاته ‌سه‌ر پشت ‌و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریان خستووه‌ ئازاری زیاتر دروست ده‌كات له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئێسک، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌م جۆره‌ ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكه‌یته‌وه:‌

1. شێوازی دانیشتن: هه‌وڵ بده‌ وا دابنیشیت ك ه‌پشووی ته‌واو بده‌یت ‌و هه‌ست به ‌نائارامی نه‌كه‌یت ‌و بێزار نه‌بیت، به‌ جۆرێك بێت پشتت ته‌واو ئارام بێت ‌و ئانیشكه‌كانت له‌پشت سوكانه‌وه‌ بێت، باشترین شێوه‌ بێت بۆ سمت ‌و ڕانت، هه‌وڵ بده‌ جزدان له ‌گیرفانت نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تسوشی ئازار نه‌بیت.

2. پشوودان: هه‌وڵ بده‌ ماوه‌ ماوه‌ پشوو بده‌یت ‌و قاچه‌كانت بكه‌یته‌وە و كه‌مێک به‌ پێ بڕۆیت، ئه‌گه‌ریش ئازاری پشتت هه‌یه‌ ده‌توانیت به ‌پارچه‌ سه‌هۆڵ ئازاره‌كانت كه‌م بكه‌یته‌وه‌، به ‌هه‌مان شێوه‌ به ‌په‌ڕۆ گه‌رمكردن س خستنەسەر ‌شوێنی ئازاره‌كه‌ ده‌توانیت ئازاره‌كه‌ كه‌م بكه‌یته‌وه‌، وه‌رزش ‌و ڕاهێنانی جه‌سته‌یش كارێكی باش ده‌بێت ‌و باشتره‌ ڕۆژانه‌ ڕاهێنانی سووك بكه‌یت بۆ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كانی پشت.

3. کاتێک لە وەرزە گەرمەکانی ساڵدا پشتت لە کاتی لێخوڕیندا ئارەق دەکات، هەوڵ بدە سەرەتا ڕێگری بکەی لە ئارەقکردنی پشتت پاشان ئەگەر ئارەقی کرد مەهێڵە تاکوو وشکبوونەوەی هەوای ساردی بەر کەوێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر کاڵا و سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.