هەرزان بڵاگ

چۆن تووڕەییمان لە شوێنی کاردا کۆنترۆڵ بکەین

کار

ئەم بابەتە لەسەر کۆنترۆڵکردنی تووڕەیییە لە شوێنی کارکردندا و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی وەک بەهرەیەک وایە و کۆنترۆڵنەکردنی ئەتوانێ خەساری زۆری لێ بکەوێتەوە.

تووڕەیی چییە؟

دەروونشیکارەکان تووڕەیی بە شێوازێک وەک هەستی ناخۆش پێناسە ئەکەن کە سەرەتا وەک ناڕەحەتبوون، پاشان دڵئێشە و لە ئەگەری زۆربوونیشیدا وەک توندبوونێک لەو کەسەدا دەر ئەکەوێ.

گرنگترین مۆتیڤ و هۆکارەکانی تووڕەیی

ئەکرێ بڵێین هەمووان لە ژیانیاندا ئەم هەستەیان ئەزموون کردووە و لە ڕاستیشدا تووڕەیی هەستێکی نۆرماڵە و کۆمەڵێک شت ئەتوانن هۆکاری بن.

دەروونشیکارەکان پاش چەندین ساڵ توێژینەوە لەسەر تووڕەیی بەو ئەنجامە گەیشتن کەوا بۆ تووڕەبوون مۆتیڤ و دنەدەرێک پێویستە کورد وتەنی کەس لە خۆیەوە تووڕە نابێ و هەندێ جار تووڕەیی وا لە مرۆڤ ئەکا بەدوور لە ئەقڵییەتی بڕیار بدات.

دەروونشیکارەکان ئەمانە وەک هۆکاری تووڕەیی لەقەڵەم ئەدەن:

مانووبوون، ئیزعاجبوون، هەست بە نادادپەروەریکردن، مەعقوولنەبوونی داواکارییەکان، ڕەخنە نادادپەروەرانەکان، هەڕەشەکران لە یەکێک لە کەسە گرنگەکانی ژیان، کەوتنە مەترسیی شتە گرنگەکانی ژیان، ئازاردران و ئازاردانی خەڵکی.

کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی؛ گرنگترین بەهرەی ژیان

کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی یەکێک لە گرنگترین بەهرەکانی ژیانە کەوایە یارمەتیی مرۆڤ ئەدات پێوەندییەکی هەرمان و پتەو لەگەڵ هەموواندا دروست بکات.

زیانەکانی تووڕەبوون

لە ئەگەری کۆنترۆڵنەکردنی تووڕەییدا ئەگەری هەیە پێوەندیی کاریی نێوان دوو کەس خراپ بێت. یان هەر بەهۆی تووڕەیییەکی لەڕادەبەدەرەوە کەسە گرنگەکانی ژیانتان لەدەست بدەن.

شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی لە شوێنی کاردا

  • لە کاتی تووڕەبووندا هەناسەی قووڵ هەڵمژن و لە یەکەوە بۆ 50 بژمێرن
  • لەو شوێنەی کەوا تیایدا تووڕە بووی یان لەو شت/کەسەی کە تووڕەی کردووەی دوور بکەوەرەوە
  • لەسەر لاپەڕەیەک هۆکارەکانی تووڕەبوونت بنووسە
  • پێش لەوەی کارێک بکەی بەباشی بیری لێ بکەرەوە
  • لەگەڵ کەسێکی جێمتمانەدا قسە بکە و خۆت ئارام بکەرەوە
  • لەگەڵ کەسایەتی و شێوازی هەسوکەوتی هاوکارەکانتا ئاشنا ببە
  • لە بەرانبەر تووڕەییتاندا بەرپرسیار بن
  • سەختی و تاڵییەکانی ڕۆژێکی کاری لەبیر بکەن
  • تەنها لە ڕوانینی خۆتانەوە چاو لە مەسەلەکە مەکەن
  • باوەڕ بێنن بە کاریگەرییە بێوێنەکەی دیالۆگ و قسەکردن

بۆ هەر جۆرە بابەتێکی کڕین و فرۆشتنی فری و ئۆنڵاین سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.