هەرزان بڵاگ

ئەو کاڵایانەی کەوا باشترە بەکارهاتووەکەی بکڕن نەک نوێکەی

قەنەفە

ئەم بابەتە لەسەر ئەو کاڵایانەیە کەوا کڕینی بەکارهاتووەکەی لە نوێکەی مەعقوولترە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

گومانێکی تێدا نییە ئەم ڕۆژانە بەکارهێنەران پارەیەکی کەمتریان بۆ کڕین هەیە. بەڵام هەندێ ڕیگە بۆ بەڕێوەبردنی تێچووەکان و کڕینێکی ئابووری هەیە. تەنها بە پێدانی نیوەی نرخەکە، ئەتوانن هەمان کواڵێتی لە کاڵایەکی بەکارهاتوودا بدۆزنەوە.

ئەمانەی خوارەوە هەندێ لەو کەلوپەلانەن کەوا کڕینی بەکارهاتووەکانیان مەعقوولترە:

سەیارە و پاسکیل:

دیارە مەبەستمان سەیارەیەکی کۆن یان پاسکیلێکی ژەنگبردوو نییە. سەیارەیەک کە تەنانەت چەند هەفتەیەک ئیشی کردبێت نرخی لەگەڵ هاوشێوە سفرەکەیدا فەرقی زۆرە کەوایە مەعقوولترە.

کتێب

کتێبفرۆشەکان بەزۆری کتێبی بەکارهاتوویان هەیە، هەموو جۆرە کتێبێک، نۆڤلێتەکان و تەنانەت کتێبی چێشتلێنان، کە بە تێچوونێکی کەمەوە ئەتوانن بییانکڕن. هەروەها ئەتوانن لە سایت و ئەپی هەرزانیشدا کتێب بکڕن و بفرۆشن.

کەلوپەلی ڕازاندنەوەی ماڵ و ئامێرە بەدەستدروستکراوەکان

هیچ ڕیسکێک لە کڕینی وێنە، گیا، ئینجانە، بەرهەمی هونەریی بەکارهاتوو و … نییە. زۆربەی ئەو کەسانەی ئەم شتانە لە سایت و ئەپی هەرزان دائەنێن بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەیە ئەیانەوی گۆڕانکارییەکی بچووک لە کەشی ماڵەکەیان و ژیانیان دروست بکەن.

قەنەفە

ستیل بێت یان سپۆرت جیاوازیی نییە! ئەگەرچی کڕینی قەنەفە نرخی زۆر بەرزە بەڵام لە کڕینی قەنەفەی بەکارهاتوو مەترسن. لەبیری مەکەن زۆر کەس نە بەهۆی کۆنەبوونی قەنەفەکەیەوە بەڵکوو لەبەر گۆڕینی دیزاینی ماڵەکەی، ماڵگوێزانەوە یان کۆچکردن قەنەفە و کەلوپەلەکانی تری ئەفرۆشێت.

کەلوپەلی ئاژەڵە ماڵییەکان

هەموو جۆرە کەلوپەلێکی ئاژەڵە بچووکەکان، حەوزی ماسی، کەلوپەلی یاری و … ئەتوانن بەکارهاتووەکەی بکڕن. هەندێکیان پێش لە بەکارهێنان ستریل بکەن یان بییانکوڵێنن.

کەلوپەلی ناوماڵ

جیهازی قاوە، جیهازی چێشتلێنان، فڕن و وەک ئەمانە ئەتوانن لە کاتی کڕیندا تاقی بکەنەوە و پاش دڵنیابوونەوە لە بێکێشەبوونیان، بییانکڕن. بۆ هەندێ کاڵای سەرەکیی چێشتخانە وەک سەلاجە، جلشۆر و  قاپشۆر ئەگەر بەنوێیی بییانکڕن، گەرەنتییان لەگەڵ ئەبێت بەڵام ئەگەر بەکارهاتووکەشیان بکڕن و هەندێ تێبینیی گرنگ ڕەچاو بکەن بەدڵنیایییەوە ئەتوانن کاڵایەکی باش بکڕن.

کەلوپەلی منداڵی ساوا و یاریی منداڵ

هەندێ کەلوپەلی منداڵ وەک گالیسکە، وۆکر و … ئەتوانن بەکارهاتووەکەی بکڕن و ئەگەر عەیبێکیشی ببێ چاکی بکەنەوە. بۆ هەندێ کاڵای کاتبەسەربردنیش وەک کۆنوسوولی یاری ئەتوانن بە کڕینی بەکارهاتووەکەی شتێکی باش بکڕن

کەلوپەلی وەرزشی

جیهازی ڕاکردن، دەمبڵ، پاسکیلی دابەزاندنی کێش، تۆپ و … ئەتوانن بەکارهاتووەکانی بکڕن و دەست بە تێچووەکانتانەوە بگرن. لە پێش کڕینی کاڵایەکی وەرزشیی کارەباییدا، ئەشیا و وایەرەکانی بەباشی بپشکنن.

خشڵ و زێڕ

زۆر ڕوونە کڕینی خشڵ و زێڕی بەکارهاتوو زۆر هەرزانترە لە نوێکەی. 

لە پێش کڕینی کەلوپەلی بەکارهاتوو ئەبێ کۆمەڵێک پرسیاری سەرەکی لە فرۆشیار بکەن و لێکۆڵینەوەی باش بکەن؛ ئەگەر گومان و دوودڵیتان هەیە لەسەر کڕینی کاڵایەک، سەرەتا ئەبێ دوودڵی و گومانەکەتان نەهێڵن و دواتر ئەگەر دڵنیا بوونەوە لە باشبوونی ئەو شتە، دەس بە کڕینی بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کاڵایەکی بەکارهاتوو سەردانی سایتی هەرزان بکەن یان ئەپڵیکەیشنی هەرزان دابەزێنن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.