هەرزان بڵاگ

جیاوازیی سەلاجەی نەوفراست و دیفراست؟ بەشی یەکەم

سەلاجە

ئەم بابەتە لەسەر سەلاجەی نەوفراست (ئەوانەی کەوا سەهۆڵ نابەسێت) و سەلاجەی دیفراستە (ئەوانەی کەوا سەهۆڵ دەبەسێت) و لەسەر بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

سەلاجەکان لە ڕووی سیستەمی فێنککەرەوەوە دابەش دەبن بەسەر دوو بەشی نەوفراست و دیفراستدا. سەلاجەی نەوفراست ئەوانەیە کەوا سەهۆڵ نابەسێت و سەلاجەی دیفراست ئەوانەیە کەوا سەهۆڵ دەبەسێت. ئەوڕۆکە لەگەڵ گەشەکردنی تەکنەلۆجیا سەلاجە نەوفراستەکان خوازیاریان زۆرترە. دیارە تێچووی کڕینی ئەم دوانەش جیاوازە.

سەلاجەی نەوفرسات

سەلاجەی نەوفراست (no frost) وەک لە ناوەکەی دیارە هیچ جۆرە سەهۆڵ و بەستەڵەکێک نابەسێت و دیارە هەم بەم بۆنەشەوە نرخی لە سەلاجەکانی تر بەرزترە.

لەم سەلاجانەدا کەناڵی ساردکەوەوە لە دەرەوەی سەلاجەکەدایە و لە ڕێگەی فەنێکەوە هەوای ناو سەلاجەکە دەنێرێت بۆناو کەناڵە ساردکەرەوەکە و پاش ساردبوونەوەی هەواکە سەرلەنوێ دەینێرێتەوە بۆناو سەلاجەکە.

لە سەلاجەی نەوفراستیشدا سەهۆڵ دروست دەبێت بەڵام لە بەشی دەرەوەی سەلاجەکەدا. لە سەلاجەیانەدا لەسەر کەناڵی ساردکەرەوەدا هیترێک دانراوە کەوا لە هەندێ کاتی دیاریکراو و گونجاودا ئەم هیترە کارا دەبێتەوە. لەگەڵ کارابوونەوەی هیترەکەدا، پێوەندیی نێوان کەناڵی ساردکەرەوە و ناوەوەی سەلاجەکە دەپچڕێت و سەهۆڵەکانی سەر کەناڵی ساردکەرەوە دەبن بە هەڵم.

لە ڕاستیدا لە سەلاجە نەوفراستەکانیشدا سەهۆڵ دروست دەبێت بەڵام سەهۆڵەکە لە هەندێ کاتی دیاریکراودا لە ڕێگەی هیترەکەوە دەبێ بە هەڵم و بەکارهێنەر نایبینێت.

لە سەلاجە نەوفراستەکاندا سەرما لە ڕێگەی فەنەوە دەگوازرێتەوە بۆناو سەلاجەکە و بۆیە سەرمایەکی تۆکمەتر و خۆشتری هەیە. ئەوڕۆکە هەموو سەلاجە ساید بای سایدەکان و زۆربەی بەفرگرەکانیش سیستەمی نەوفراستیان هەیە.

سەلاجەی دیفراست

سەلاجەی دیفراست بەپێچەوانەی سەلاجەی نەفرسات سەهۆڵ و بەفری هەیە و کاتێک سەهۆڵەکەی زۆر بوو دەبێ لا ببرێت. بە دوو شێوە سەهۆڵی ئەم سەلاجەیانە لا دەبرێت:

سەهۆڵلابەری بە دەست: سەهۆڵەکانی ئەم جۆرە سەلاجەیانە ئۆتۆماتیک ناتوێنەوە بۆیە دەبێ هەموو خواردەمەنییەکان لەناوی دەر بهێنرێت و لە کارەبا بکێشرێتەوە و چەن کاژێرێک چاوەڕێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوێتەوە. ئەم سەلاجەیانە چوونکە پرۆسەی سەهۆڵلابەرییەکی زەحمەتە سەرنجی کڕیار بۆلای خۆی ڕاناکێشێت.

سەهۆڵلابەریی ئۆتۆماتیک: ئەم جۆرە لە سەلاجە دیفراستەکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کەوا بە لێدانی دوگمەیەک (دوگمەی دیفراست) سەهۆڵ و بەستەڵەکەکانی بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەتوێنەوە. سەهۆڵە دروستبووەکە لە ڕێگەی بۆری یان پایپێکەوە دەگوازرێتەوە بۆناو مەنجەڵێکی دانراو لەتەنیشت کۆمپرێسۆرەکەوە و بە گەرمای کۆپرێسۆرەکە سەهۆڵەکان دەکات بە هەڵم و ئەم پرۆسەیەش یارمەتیی فێنکبوونەوەی کۆمپرۆسۆرەکەش دەدات. شێوازی کارکردنی سەلاجەی دیفراست بەم شێوەیەیە: پاش 15 کاژێر ئیشکردن، کۆمپرۆسۆر یەک جار دیفراست دەکات.

هیوادارین ئەم بابەتە لاتان سوودمەند بووبێت

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.