هەرزان بڵاگ

هەندێ تێبینی لەسەر زەمانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

گەرەنتی

ئەم بابەتە لەسەر زەمانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

کاتێک پارەیەکی زۆر بە ئامێرێک دەدەین پێمان خۆشە بۆ ماوەیەکی زۆر لە خراپنەبوونی دڵنیا بین. لێرەدا بابەتێکی گرنگ بە ناوی گەرەنتی یاخود زەمان دێتە ئاراوە. یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئێمە لە کاتی کڕینی ئامێرێکدا ئەوەیە کەوا نازانین لە زەمانی ئەم ئامێرەدا ئەبێ چ شتێکی تاوتوێ بکەین تاکوو دواتر بتوانین بە شێوەیەکی یاسایی خزمەتگوزاریی پێویست وەر بگرین. لەم بابەتەی بڵاگی هەرزاندا هەندێ تێبینی لەسەر گەرەنتی بخوێننەوە.

گەرەنتی چییە؟

گەرەنتی، زەمانی چاککردنەوەی خراپبوونی ئەم ئامێرانەیە کەوا بەبێ دەستتێوەردانی ئێوە و لەپڕێکدا خراپ بووە. واتە ئێوە دەسانقەست یان کەمترخەمانە دەورێکتان لە چێبوونی ئەم کێشەیە نەبووە. واتە ئەگەر مۆبایلەکەت لە دەستت بەر بێتەوە و شاشەکەی بشکێت، گەرەنتی بۆتان ناگۆڕێتەوە.

زەمانی کام کۆمپانیای هەیە؟

لە کاتی کڕینی کاڵایەکی نوێ یان بەکارهاتوودا، هێندەی خودی ئامێرەکە، گەرەنتی و کواڵێتیی فرۆشتنی کاڵاکەش گرنگە. کواڵێتیی فرۆشتنیش بەتەواوی بەندە بە گەرەنتیی ئامێرەکەوە. براندە جۆربەجۆرەکانی ئەو ئامێرە بە چەند زەمانەوە عەرز دەکرێن و نرخەکانیشیان جیاوازە. ئێوە بە پرسیارکردنێکی سادە دەتوانن گەرەنتییەکی جێمتمانەتر و باشتر بدۆزنەوە و ئامێرەکە بە زەمانەوە بکڕن. لەوانەیە پارەی زۆرتر سەرف کەن بەڵام لە بەرژەوەندیی خۆتاندایە.

پێوەرەکانی باشبوونی زەمانێک ئەمانەیە: خێراییی چاککردنەوە، ڕووماڵکردنی کەلوپەلەکانی ناو گەرەنتی، هەڵسوکەوتی گونجاو لەگەڵ موشتەری و زۆربوونی ژمارەی ئۆفیسەکانیان بۆ بەردەستخستنی خزمەتگوزاری.

شەریکەی سەرەکی یان شەریکە لاوەکییەکان؟

تێبینییەکی تر لەسەر گەرەنتیی ئامێرێک ئەوەیە ئایا گەرەنتی سەر بە شەریکەی سەرەکیی بەرهەمهێنەرە یان شەریکە لاوەکییەکان. هەندێ کۆمپانیا هەیە کەوا بە کۆمەڵێک هۆکار ناتوانن ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بازاڕی کوردستان ئامادە بن، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنەئارای شەریکە لاوەکییەکان. ئەم شەریکەیانە هەوڵ دەدەن خۆیان لەژێر هەندێ ناودا وەک نوێنەری سەرەکی یان بریکاری سەرەکی و … جێگیر بکەن. هەر چۆنێک بێت لەبیرتان بمێنێت زەمانی شەریکەی سەرەکیی بەرهەمهێنەری ئامێرەکە زۆر باشترە لە  زەمانی شەریکە لاوەکییەکان.

ماوەی زەمانەکە چەندە؟

کڕیاران جاروبار بیریان ئەچێت لەسەر ماوەی زەمانەکە پرسیار بکەن. زەمانی کاڵا لەنێوان 1 بۆ 2 ساڵدایە. ئاشکرایە ئەم ماوە تاکوو زۆرتر بێت لە بەرژەوەندیتاندایە. هەمیشە لە کاتی کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی بەکارهاتوو وەک مۆبایلدا ئاگاتان لێ بێت کەوا چ ماوەیەک زەمانی ماوە. بێگومان ئامێرێک کەوا هێشتا گەرەنتیی ماوە لەپێشترە بۆ کڕین لەچاو ئامێرێک کەوا زەمانی تەواو بووە.

سەرنجی هەلومەرجەکانی زەمانەکە بدەن

سەرنجی لەخۆگرییەکانی پاکەیجەکانی گەرەنتییەکان بدەن. زۆرتر لەم گەرەنتییانەدا دوو شت نووسراوە: پێڕستی ئەو شتانەی کەوا لەخۆگری زەمان دەبن و ئەو کەلوپەلانەی کەوا کۆمپانیای گەرەنتیکەر زەمانی خراپبوونیان دەکات. واتە دەروەست دەبێت بە چاککردنەوە یاخود گۆڕینی. دووەم شت کەوا لەناو پاکەیجەکانی گەرەنتی ئاماژەی پێ دراوە پێڕستی ئەو شتانەی کەوا شموولی گەرەنتی نابێت. لە کاتی کڕیندا سەرنجی ئەم دوو شتە بدەن. هەرزانبوونی هەندێ لە زەمانەکان پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ کەمبوونی دەروەستییەکانی ئەو کۆمپانیایە.

گەرەنتیی ساختە وەر مەگرن

کێشەیەکی تری خەڵک لەگەڵ گەرەنتیی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا، ساختەبوونی گەرەنتییەکەیە. لێکچوونی کارتی گەرەنتیی ئەسڵ و ساختە هێندە لێک نزیکە کەوا بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بزانن ساختە نییە. دواتر دەبێ لە هەندێ ڕێگەی دیاریکراوەوە بەدواداچوون بۆ ئەسڵبوونی گەرەنتییەکە بکەن.

زانینی ئەم تێبینییانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کاتی کڕینی ئامێرێکی نوێ یان بەکارهاتوودا، بەوردی سەرنجی گەرەنتی و زەمانی ئەم ئامێرانە بدەن. دوای زانینی ئەم تێبینییانە، ماوەی زەمانەکە و هەلومەرجی گەرەنتییەکە تاوتوێ بکەن و سەرنجی جێمتمانەبوونی شەریکەی گەرەنتیکەریش بدەن. دواتریش بەدواداچوون بۆ ساختەنەبوونی گەرەنتییکە بکەن.

هەرزان هیوادارە باشترینەکان بکڕن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.