هەرزان بڵاگ

چۆن خانوویەک بەکرێ بگرین؟ بەشی دووەم

شوقە

ئەم بابەتە بەشی دووەمی ئەم بابەتەیە: چۆن خانوویەک بەکرێ بگرین؟ بەشی یەکەم و لەسەر بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

 کەوایە سەرەتا بەشی یەکەمی بابەتەکە بخوێننەوە و پاشان دووەم بەشەکەی چاو لێ بکەن.

لە بەشی یەکەمی چۆنێتیی بەکرێگرتنی خانوو یان شوقەدا باس لە 10 بابەتی گرنگ کرا کەوا دەبێ بەوردی گرنگیی پێ بدرێت و لەم بەشەشدا 10 تێبینیی گرنگیی دیکەتان دەخرێتە بەردەست کەوا بەبێ ڕەچاوکردنی ئەمانە لەوانەیە تووشی زیان ببن.

مەسعەد

ئەگەر ئەو شوێنەی بڕیارە بەکرێی بگرن لە نهۆمەکانی سەرەوەیە، بوونی مەسعەد زۆر گرنگە. دەبێ سەرنج بدەن مەسعەدەکە بۆشایی و جێگای پێویستی بۆ هەواگۆڕی هەبێت. پانتاییی مەسعەدەکەش گرنگە. باشتر وایە پانتاییی درگای مەسعەدەکە زیاتر لە 60 سم بێت، ئەم قیاسە لە کاتی ماڵگواستنەوە و سەر و خوارپێکردنی کەلوپەلەکاندا زۆر گرنگە. هەروەها ئەو یەکەیانەی کەوا هۆدەی مەسعەدەکەیان لەناو یەکەی نیشتەجێبوونەکەدا دانراوە، هەڵمەبژێرن چوونکە دەنگە دەنگی چوونەسەرەوە و هاتنەخوارەوەی مەسعەدەکە زۆر ئازاربەخشە.

جیابوونی سەعاتی کارەبایی

ئەو خانووانە هەڵبژێرن کەوا بۆ ئاو و کارەبا و … سەعاتی کارەباییی تایبەت بە خۆیانیان هەیە.

قادرمە

کاتێک بارودۆخی قادرمەی بیناکە تاوتوێ دەکەن سەرنج بدەنە هەندێ بابەت وەک: ڕەهەندە ستانداردەکانی قادرمە، ڕەوش و جۆری دیوارەکانی قادرمەکە، ڕووناکبوونی ئەو شوێنە و … .

جەرەسی درگا (جەرەسی ئەلیکترۆنی)

بوونی جەرەسی ئەلیکترۆنی ڕەوشی ئەمنیی بیناکە بەرزتر دەکاتەوە و چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی کەسەکان کۆنترۆڵ دەکات.

مەخزەن

بەهۆی بچووکبوونی شوقەکان، بوونی مەخزەن بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلە ناپێویستەکان زۆر گرنگە.

سیستەمی سارد و گەرمکەرەوەی ماڵ

ئەمەش یەکێک لەو بابەتانەیە کەوا لە کاتی بەکرێگرتنی خانوو یان شەقەیەک دەبێ بەوردی سەرنجی بدەنێ. دیارە ئەو خانوو و شوقەیانەی سیستەمی گەرمکەرەوەی شۆفاژ و سیستەمی ساردکەرەوەی سپڵیتیان تیایە، مانەوە و ژیان تیایاندا ئاسانتر و بێکێشەترە.

ڕەوشی ئەمنیی بینا

بەوردی سەرنجی ڕەوشی ئەمنیی بیناکە بدەن. ڕەوشی مەسعەدەکە، قادرمەی ڕاکردن، پتەوبوونی بینا (دژەبومەلەرزەبوون) تاوتوێ بکەن.

تاوتوێکردنی تێچووی ئاسانکاریی زیاتر

سەرنجی ئاسانکارییەکانی بیناکە بدەن. چوونکە بوونی ئاسانکاریی زیاتر دەتوانێ تێچووتان بباتە سەرەوە. بۆ نموونە شوقەیەک کەوا مەلەوانگە و پاسەوانی هەیە، دیارە نرخیشی بەرزترە.

دڵنیابوونەوە لە تاپۆی خاوەندارێتی

لە کاتی بەکرێگرتنی شوقە یان خانوویەکدا دەبێ بۆخۆتان چاو لە تاپۆی خانووەکە بکەن و خاوەندارێتیی خاوەنەکەی لاتان بسەلمێت.

نووسینی گرێبەست

باشتر وایە لە کاتی بەکرێگرتنی خانوو یان شوقەیەکدا گرێبەستێک لەنێوان ئەو دوو کەسەدا ببێت بۆ ئەوەی دواتر تووشی کێشە نەبنەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتن یان بەکرێدان و بەکرێگرتنی هەر موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.