هەرزان بڵاگ

کڕینی لاپتۆپی گەیمینگ

لاپتۆپی گەیمینگ

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی لاپتۆپی گەیمینگە و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

لە کاتی کڕینی لاپتۆپێکی تایبەت بە گەیمینگدا، تاوتوێکردنی بەشە ڕەقەواڵەیی و نەرمەواڵەیییەکانی لاپتۆپەکە زۆر گرنگە، چوونکە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییانەی کەوا پێویستە نەیبێ، ئەو لاپتۆپە بۆ یاری گونجاو نییە.

هەندێ لەو بەشانەی کەوا دەبێ لە کاتی کڕینی لاپتۆپێکی گەیمینگدا زۆر گرنگیی پێ بدرێت:

بوونی پرۆسێسەرێکی گونجاو

 لە یەکەم هەنگاودا دەبێ بزانرێ جۆری CPUی لاپتۆپەکە چییە و چۆنە. ئەم بەشە لە سیستەم یارمەتیی جێگیربوونی دەدات و یارییەکان لەسەر سیستەمە جێگیرەکان باشتر ڕان دەبن. بەگشتی CPUکانی ئینتێل لەADM  بەهێزتر و باشترن؛ ئەگەرچی نرخی ADM گونجاوترە. پرۆسێسەرەکەتان ئەبێ لانیکەم یەکێک لەمانە بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بەبێ کێشە یارییەکان ڕەن بکات:

INTEL I5, I7

ADM R5, R7

GPU یان پرۆسێسەری گرافیکی

لەنێوان بەشە ڕەقەواڵەیییەکانی لاپتۆپێکی گەیمینگدا، بەدڵنیایییەوە بەشی پرۆسیسەری گرافیکی زۆر گرنگە. ئەگەر لاپتۆپێک خاوەنی یەکێک لە چیپە گرافیکییە تایبەتەکانی Nvidia یان AMD بێت، دەکرێ وەک لاپتۆپیکی گەیمینگ چاوی لێ بکرێت. هەرچەنە گرافیک بەرزتر بێت، توانای یاریپێکردنی یارییە ئاست بەرزەکان (AAA) بە ڕێزۆڵووشنی زۆر بەرزەوە، زۆرترە. بۆ بەکارهێنانی یارییە 30 فرەیم لە چرکەکاندا، بوونی گرافیکی Nvidia 960M و هەروەها بۆ باشتر کارکردن و ڕێزۆڵووشنی باشتر، گرافیکی 970M و 980M هەر هی ئەم کۆمپانیایە زۆر گونجاوە.

دەبێ بزانی دەتەوێ چۆن یارییەک بە لاپتۆپەکەت بکەیت. چوونکە تاکوو گرافیک بەرزتر بێت، نرخەکەشی زۆر بەرزتر دەبێت. سەرفکردنی پارە بۆ GPU زۆر گرنگتر لە CPUیە. لە لاپتۆپی گەیمینگد گرافیک لە پرۆسیسەر گرنگترە. شایانی باسە چۆنێتیی تێکەڵاوکردنی پرۆسێسەر و گرافیک گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها GPU ئەگەر بیرگەی تایبەت (VRAM)ی ببێت بۆ ڕەنکردنی یارییە پرۆفێشناڵەکان تووشی کێشە نابێت.

بوونی RAMی بەرز

لەم لاپتۆپانەدا، بەکارهێنەران لانیکەم پێویستیان بە بە RAMێکی 8 گێگابایتییە. کەمتر لەمە، بەکارهێنەر تووشی کێشە ئەکات. چوونکە بۆشایی و خێراییی RAM کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بێکێشە ڕەنکردنی یارییەکان هەیە. ئەگەر لە RAMێکی 16 گێگابایتی سوود وەر دەگرن، دەبێ CPU کارکردنی خێراتر بێت یاخود لاپتۆپەکە خاوەنی چیپسێتێکی گرافیکیی باشتر بێت. شایانی باسە لە لاپتۆپە گەیمینگە نوێکاندا، کاتێک لەخۆگریی RAMی گرافیک بە ڕادەی پێویست نەبێت، لاپتۆپەکە RAMی سیستەم بەکار ئەهێنێت؛ بۆیە دەبێ لە کاتی کڕینی لاپتۆپی گەیمینگدا گرنگی بەم بەشە بدرێت.

HARDێکی بەهێز و باش

ئەو یارییانەی ئەوڕۆکە دەدرێنە دەرەوە، قەبارەیەکی زۆریان هەیە و دەبێ بۆشایییەکی پێویست بۆ خەزنکردن لە بەردەستدا بێت. بەڵام هارد دیسکە ئاسایییەکان (HDD) بۆ لاپتۆپی گەیمینگ زۆر گونجاو نییە و پێویستە هاردی SDD لەسەر ئەم لەپتۆپانە بەکار بهێنرێت. بەڵام هاردی SSD نرخی بەرزترە.

هەندێ تایبەتمەندیی گرنگی تر

کیبۆرد

تەچ پۆدی گونجاوی لاپتۆپی گەیمینگ

لانیکەم دوو فەنی فێنککەرەوەی بەهێز

پاترییەکی بەهێز

سیستەمی بڵاوکردنەوەی دەنگ بە کواڵێتییەکی بەرزەوە

شاشەی 17 بۆ 18 ئینچ

لانیکەم دوو ساڵ گەرەنتی

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە لاپتۆپ و ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی تر سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.