هەرزان بڵاگ

چۆن قاپشۆرێکی باش بکڕین؟

قاپشۆر

ئەم بابەتە لەسەر غەسالەی قاپشۆرە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

سەرەتا ئەم باتە لە بڵاگی هەرزان بخوێننەوە تاکوو جیاوازی شۆردن بە دەست و شۆردن بە قاپشۆر بزانن: شۆردنی دەفر و کاسە و کەوچکەکان بە دەست باشترە یان بە ئامێری قاپشۆر؟

سەبەتەی قاپشۆر

هەموو قاپشۆرەکان سەبەتەی تایبەت بە جێگیرکردنی قاپیان هەیە و ئەم سەبەتەیانە یارمەتیدەرن لە جیاکردنەوەی قاپەکان لە یەکتر و لە ئەنجامدا ئاو و مەواد و تراوی شۆردن بەباشی دەگاتە قاپەکان. کەوایە لە کاتی کڕینی غەسالەی قاپشۆردا، ئەو مۆدێلەی بکڕن کەوا سەبەتەکانی دەجووڵێت و دەکرێ شوێنی سەبەتەکان و شێوازی دانانی قاپەکان بەئاسانی بگۆڕێت.

ئەگەر مەنجەڵی گەورە، تاوە و دەفری گەورە بەکار دەهێنن و نیازی کڕینی قاپشۆریشتان هەیە لەدوای ئەو قاپشۆرانەوە بن کەوا دوو یان سێ سەبەتەیان هەیە.

ڕێژەی بەکارهێنانی وزە

چاو لە لەیبڵی ڕێژەی بەکارهێنانی وزە بکەن کەوا نووساوە بە قاپشۆرەکەوە. لەم لەیبڵەدا ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو، گرەیدی وشککەرەوە، لەخۆگری و ڕێژەی دەنگ نووسراوە. هەر چەندە دێسیبڵ کەمتر بێت واتە قاپشۆرەکە بێدەنگترە.

فیلتەری خواردن

یەکێکی تر لەو تێبینییانەی کەوا لە کاتی کڕینی قاپشۆردا دەبێ بەوردی سەرنجی بدرێت، فیلتەری خواردنە کەوا لە لەپی(خوارەوەی) جیهازەکەدا دانراوە. ئەم فیلتەرە پاشماوەی خواردنەکان کۆ دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە چوونی خواردنەکان بۆناو پۆمپەکەوە. هەندێ لە مۆدێلەکانی قاپشۆر ئەم تایبەتمەندییەیان نییە و دەبێ سەرەتا قاپ و دەورییەکان خاوێن بکرێنەوە و پاشان بخرێنە قاپشۆرەکەوە. کەوایە ئەگەر تاقەتی خاوێنکردنەوەی قاپەکانتان نییە سەرنجی ئەم تایبەتمەندییە بدەن.

بەرنامەکانی شۆردن

زۆربەی قاپشۆرەکان سێ بەرنامەی کەم، ئاسایی و قورسیان هەیە. هەندێ لە قاپشۆرەکان هەندێ بەرنامەی پێشکەوتووتریان وەک شۆردنی میوە و سەوزە، شۆردنی ئابووری، شۆردنی قاپی کریستاڵ، تەڕکردن و شۆردنی کورتیشیان هەیە. بەڵام پێشنیارمان ئەوەیە مۆدێلێک هەڵبژێرن کەوا بەبێ هەبوونی ئۆپشنی زیادە کەوا تەنها نرخەکەی بەرز دەکاتەوە، ڕێک ئەو شتە بێت کەوا دەتانەوێت.

لە کاتی کڕینی قاپشۆردا داوا لە فرۆشیار بکەن جیهازەکە داگرسێنێت تاکوو دڵنیا ببنەوە بۆردەکەی بێکێشەیە و بەرنامەکانی بەدروستی کار دەکەن. دوگمەی خاڵیکردنەوەش تاقی بکەنەوە تاکوو دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئاوەکە بەتەواوی خاڵی دەبێتەوە.

ئاوپژێنەکان

بۆ قاپشۆرێک زۆر گرنگە باش بشۆرێت و باشیش وشک بکاتەوە. کەوایە سەرنج بدەن ژمارەی ئاوپژێنەکان زۆر بێت و تاکوو کونەکانی ئاوپژێنەکان وردتر بێت، شۆردنیشی باشترە. لە چەند خولەکی کۆتاییی شۆردندا پلەی گەرمای قاپشۆرەکە بەرز دەبێتەوە تاکوو پەڵە لەسەر قاپەکان دروست نەبێت. هەروەها درگای هەندێ لە قاپشۆرەکان پاش تەواوبوونی پرۆسەی شۆردن ئۆتۆماتیک دەکرێتەوە تاکوو هەوای دەرەوە بڕواتە ناوەوە و ڕێگری بکات لە دروستبوونی پەڵە بەسەر دەفرەکانەوە.

مەخزەنی ستیل یاخود باغە(پلاستیک)

مەخزەنی قاپشۆرەکان دوو جۆری پلاستیکی و ستیلی هەیە. مەخزەنی ستیل باشترە چوونکە ناتوێتەوە و ژەنگ ناهێنێت و زیاتریش هەڵدەکات.

جەستەی قاپشۆرەکە

لە بێعەیببوونی برەیکی درگای قاپشۆرەکە دڵنیا ببنەوە. تایەکانی دەوریش دەبێ بێکێشە بن تاکوو ئاو نەڕژێتە دەرەوە. سەرنجی بێکێشەبوونی ویڵی قەفەسەکان بدەن و ئاگادار بن کەوا لێواری سەبەتەکان نەڕووکابێ یان نەسوابێ.

زۆربەی خەڵک بەهۆی کەمبوونی جێگەوە ناچارن قاپشۆری بچووکی سەرمێزی بکڕن بەڵام باشترین جۆری قاپشۆر جۆری ڕاوەستاوە، ئەم مۆدێلە لەخۆگرییەکەی زۆرترە و بۆ خێزانە سەروو سێ کەسییەکان گونجاوترە و دەتوانێ لە میوانییەکانیشدا یارمەتیدەر بێت بۆتان.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.