هەرزان بڵاگ

گازی نیترۆجێن چییە؟ تا چەند بۆ تایە باشە؟

لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی تایە، رێنمایی ئەوە بە بەکارھێنەران دەدەن لە جیاتیی ھەوای ئاسایی، گازی نیترۆجێن بۆ تایەی ئوتومبێلەکانیان بەکار بھێنن، بزانین نیترۆجێن سوودی چییە

پێشەکی دەبێت ئەوە بزانین، گازی نیترۆجێن 78.1٪ی ئەو ھەوایە پێک دەھێنێت کە ھەڵی دەمژین و لە شتی تریشدا بەکاری دەھێنین، ئۆکسجین 20.9٪ و 1٪ ـەکەکەی دیکەش گازی جۆراوجۆرن

گازی نیترۆجێنیش لە ھەوای ئاسایی دەر دەھێنرێت، یان بڵێین ھەوای ئاسایییە و ئۆکسجین و ھەڵمی ئاو و تەپوتۆزی ھەوای لێ جیا کراوەتەوە و پاڵفتە کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی کردەی جیاکردنەوەی ئۆکسجین لە ھەوای ئاسایی، ئەوا ھەوای ئاسایی تەنھا لە ھەڵمی ئاو و تەپوتۆز پاک دەکرێتەوە و وەک گازی نیترۆجێن دەناسێنرێت تا لە تایەی ئوتومبێلدا بەکار بھێنرێت

سوودەکانی ئەم ھەوا پاڵفتەیە چییە؟

– لە کاتێکدا ھەوای ئاسایی بڕێکی دیاریکراو ھەڵمی ئاوی تێدایە، ئەم ھەڵمە لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا دەگۆڕێت بۆ ئاو و بەوەش قەبارەی ھەوای ناو تایەکە کەم دەبێتەوە و وا دەزانین ھەواکەی دابەزیوە. لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا ھەڵمەکە ھاوکاریی کشانی زیاتری ھەوای ناو تایەکە دەکات و مەترسی تەقینی لێ دەکرێت. بەڵام ئەگەر ئەو ھەوا پاڵفتەیە بێت ئەو کێشانە دروست ناکات

– ھەروەھا ھەڵمی ئاو، ھاوکاریی ژەنگگرتنی ویلەکان (ئەگەر ئاسن بن) و توانەوەی کاربۆنی تایەکانە، کە زۆر جار وەک بۆدرەیەکی رەش بەسەر تایەکە یان ناو تایەکەوە دەبینرێت، ئەوەش لە تەمەنی تایەکە کەم دەکاتەوە. بەڵام ئەو ھەوا پاڵفتەیە کە لێرە بە نایترۆجین دەناسرێت، ھەڵمی ئاوی تێدا نییە و ئەم کێشانە دروست ناکات

– گەرمای جۆرێتیی تایبەتی ئەو گازە پاڵفتەیە بەرزترە لە گەرمای جۆرێتیی ھەوای ئاسایی، بۆیە بۆ وڵاتی خۆمان و بەتایبەتتر بۆ ھاوینان باشترە و کەمتر ڕێگە بە گەرمبوونی تایەکان دەدات

– کێشی ئەو گازە پاڵفتەیە لە کێشی ھەوای ئاسایی سووکترە، بەوەش تایەکان سووکتر دەبن و فشاریش لەسەر بزوێنەر کەمترە و سەرفکردنی بەنزینیش کەمتر دەبێتەوە، بەتایبەتی لە رێگا درێژەکاندا

– گەردەکانی ئەو گازە پاڵفتەیە توانای یاریکردنیان ھەیە بەناو یەکدا، بۆیە لە کاتی فشاری زۆر لەسەر تایەکان یان رۆشتن بەسەر تاسە و شێواوییەکانی رێگادا ھێزی پێچەوانە دەمژێت و کەمتر دەیدات بە سیستمی ڕاگیرکردن، ئەمە ھەم تایەکە ناشێوێت و ھەم ئوتومبێلەکەش نەرمتر دەکات

ھەرچەند ھەندێک نرخەکەی زیاترە لە ھەوای ئاسایی، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و پاراستنی درێژخایەنی تایەکان، ئەو گازە پاڵفتەیە لە ھەوای ئاسایی باشترە و تاقی بکەنەوە

ئەپی هەرزان باشترین ڕێگەی بۆ کڕین و فرۆشتن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.