هەرزان بڵاگ

چۆن ئاگاداری پاتریی مەکبووکی ئەپڵ بین؟؟

کاتێک ئامێرێکی نوێ ئەکڕین هەموو دۆستان و خزمان هەوڵ دەدەن هەندێ ڕێنماییت لەبارەی چۆنیەتیی کارپێکردن و هەڵگرتنی ئەم ئامێرانەوە پی بدەن بەڵام هەمیشە ئەم ئامۆژگاری و ڕێنمایییانە باش و ڕاست نییە و لەوانەیە زەرەر بە ئامێرێکی هەستیار وەکوو مەکبووک بگەیەنێت. بەتایبەت ئەو ئامۆژگارییانەی کەوا هاوپێوەندە بە دەستبەکاربوون و هەڵگرتنی پاتری و چۆنیەتیی شەحنکردنەوەیەوە. ئاسایییە بۆ هەڵگرتنی مەکبووک و لاپتۆپ دەبێ زیاتر وریا بین چوونکە قەرەبووکردنەوەی خراپیی ئەم ئامێرانە زۆر گرانترە. کەوایە ئەم ئامۆژگارییە دۆستانانە وەلا بنێن و هاوڕێمان بن.

هەردوو مۆدێلی 11 ئینچی و 13 ئینچیی مەکبووک، پاترییەکانیان ئیجگار باشە و پتەوترین پاترییەکانی کۆمپانیای ئەپڵن. مۆدێلی 11 ئینچییەکە 9 کاژێر شەحن هەڵدەگرێت و 13 ئینچییەکە 12 کاژێر.

کەوایە ئەم پاترییانە بەئاسانی خراپ نابن بەڵام هەر چۆنێک بێت پێویستە بزانین چۆن هەڵیان بگرین و چۆن کاریان پێ بکەن. بۆ پاراستنی سەلامتی مەکبووک، کاتێ کە بۆ یەکەم جار کاری پێ دەکەن بهێڵن تاوەکوو دوا لەسەدی پاترییەکە تەواو ببێ و بەتەوای بەتاڵ ببێتەوە لە شەحن. پاشان شەحنی بکەنەوە.

بۆ باشتربوونی کارکردنی پاترییەکەتان باشتر وایە لە ئێنێرجی سەیڤر کەڵک بگرن. ڕووناکیی شاشەکە کەم بکەنەوە. لەو کاتانەدا کەوا پێویستتان بە وای فای و بلووتووس نییە بییانکوژێننەوە. کەلوپەلە لاوەکییەکانی لێ مەدەن. سکرین سەیڤێرەکەش ناکارا بکەنەوە.

لە ئەنجامدا سیستەمی وەگەڕخەری ماڤریکس ئینستاڵ بکەن؛ لەم سیستەمە وەگەڕخەرەدا تایبەتمەندیی زۆری تێدایە لەسەر چۆنیەتیی هەڵگرتن و باشترین شێوەی بەکارهێنانی پاتری.

کۆمپانیای ئەپڵیش بۆخۆی هەندێ ئامۆژگاریی هەیە لەسەر چۆنیەتیی هەڵگرتنی پاتری، کەوا گرنگترینیان کالیبرەکردنی پاترییە. هەڵبەت بە ئەو مەکبووکانەی کەوا لە ناوەڕاستەکانی 2009وە بەم لاوە دراونەتە دەرەوە ئەم کارە پێویست نییە. بەڵام بۆ دیکەی مەکبووک و لاپتۆپەکەن، سەرەتا ئامێرەکە لە شەحن بدەن تاوەکوو بەتەواوی پڕ دەبێت و بۆ ماوەی کاژێرێک هەر بە پڕی بە شەحنەوە بمێنێتەوە. پاشان لە شەحنی بکەننەوە و تاوەکوو تەواوبوونی پاترییەکە بەهەڵکراوی کاری پێ بکەن. پاش ئەوەی ئامێرەکەتان کوژایەوە بۆ ماوەی 5 کاژێر بەکوژاوەیی بمێنێتەوە. پاشان دیسان شەحنی بکەنەوە. هەڵبەت وەک وترا ئەمە بۆ ئەو مەکبووکانەیە کەوا پاترییەکەیان کەپس نییە و جیا دەبێتەوە و پێش لە 2009 ڕەوانەی بازاڕ کراوە

ئەپی هەرزان دابەزێنن و بە هەرزان بفرۆشن و بکڕن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.