هەرزان بڵاگ

هەندێ فاکتی سەیر و سادە لەبارەی مۆبایلەوە

لەم سەردەمەدا مۆبایل وەکوو تی ڤی و سەلاجە و دیکەی ئەشیاکانی ناوماڵ نییە و زۆربەمان ناتوانن بەبێ مۆبایل بژین و ئامادە نین بۆ ساتێکیش لە خۆمان دووری بکەینەوە.

هەندێ ڕاستیی سەیر لەسەر مۆبایل هەیە کە لەوانەیە پێتان سەیر بێت.

لەوانەیە پێتان سەیر بێت توانستی پرۆسێسۆرەکانی مۆبایلەکانتان لە پرۆسێسۆری کۆمپیتەرەکانی بۆشاییپێوی ئاپۆلۆی 11 کەوا لەسەر مانگ نیشتەوە، زۆرترە.

ساڵی 1983 یەکەمین مۆبایلەکان لە ئەمەریکادا فرۆشران کەوا نرخی هەرکامەیان سەرووی 4000 دۆلار بوو.

ساڵی 2012 کۆمپانیای ئەپڵ 340 هەزار مۆبایلی فرۆشت.

مۆبایل 18 ئەوەندەی بەلۆعەی ئاوی توالیتەکان پیسترە.

لە وڵاتی ژاپۆندا 90٪ی مۆبایلەکانی دژەئاون، چوونکە خەڵکی ئەوێ تەنانەت لە کاتی خۆشتن و لە کاتی مەلەوانگەشدا مۆبایل بەکار دەهێنن.

بە وتەی پزیشکان شەپۆلەکانی مۆبایل دەبێتە هۆی سەرئێشە و وڕبوون و نەخەوتن.

زاناکان توانیویانە ڕێگایەک بدۆزنەوە کەوا بکرێ لە ڕێگەی ئوورەوە مۆبایلەکان شەحن بکرێتەوە.

یەکەمین پێوەندیی تەلەفوونی لە جیهاندا، ساڵی 1973 لە لایەن مارتین کۆپر، بەڕێوەبەر و کۆفاندێری کۆمپانیای مترۆلاوە جێبەجێ کرا.

ڕێژەی فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆنی ئەپڵ زۆرتر لە هەموو ئەو ئامێرانە بووە کەوا مایکرۆسافت فرۆشتوویەتی.

نۆمۆفۆبیا ناوی نەخۆشییەکی سەیرە کە ئەگەر کەسێک مۆبایلەکەی لێ بسێنن، ونی بکات یاخود لە شوێنێک بێت کەوا شەبەکەی نەبێت، تووشی ئەم نەخۆشییە ئەبێت.

تا ئێستا 250 ملیۆن مۆبایلی نۆکیا 1100 لە جیهاندا فرۆشراون. ئەمە پڕفرۆشترین گەجیتی ئەلەکترۆنیکیی مێژوە.

لە ساڵێکدا 100 هەزار ئامێری مۆبایل لە بەریتانیادا ئەکەوێتە ناو کونی توالێتەکان.

ژمارەی مۆبایلەکانی جیهان لە ژمارەی توالیتەکانی جیهان زۆرترە.

لە چیندا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنتەرنیتی مۆبایل کەڵک وەر دەگرن زۆرتر لەوانەیە کە ئەنتەرنێتی کۆمپیتەر بەکار ئەهێنن.

ڕێژەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆ ئاپلۆد دەکرێتە سەر فەیسبووک کەوا 27٪ی ترافیکی ئەنتەرنیت لەخۆ دەگرێت.

ڕێژەی 65٪ی بەکارهێنەرەکانی مۆبایل لە مانگدا هیچ ئەپڵیکەیشنێک دانابەزێننە سەر مۆبایلەکانیان. ئەگەر هەموو بەکار‌هێنەرەکان بییانزانیایەت بە ئەپی هەرزان دەیانتوانی چی بکەن، بەدڵنیاییەوە هەموو مانگێک دانلۆدیان دەکرد.

ئەم تەکنۆلۆجیایەی کەوا لە پشتی ئەم مۆبایلە زیرەکانەوەیە لە ڕێگەی 250 هەزار پەتینتی لێکجیای تۆمارکراوەوەیە.

99٪ی بەدوەیر(خراپئامێر)ەکان دژەیان کردۆتە نیو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید.

هەر کەسێک تەقریبەن ڕۆژانە 110 جار قفڵی مۆبایلەکەی دەکاتەوە و دای دەخاتەوە.

47٪ی خاوەن مۆبایلەکانی ئەمەریکا قەد ناتوانن بۆ ساتێکیش مۆبایلەکەیان لە خۆیان دوور بکەنەوە

هاویشتن و هەڵدانی مۆبایل لە فینلانددا جۆرێک وەرزشە و پاڵەوانێتیی زۆریشی هەیە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.