هەرزان بڵاگ

خانووی ڤێلایی و سەربەخۆ یان شوقە؟ کامیان باشترە؟

ئەوڕۆکە بابەتی خانوو و شوێنی ژیان یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژیانی ئەمڕۆیە. لە ئێستادا کەس ناتوانێت بەبێ سەرپەنا بژی. بۆیە خەڵک هەوڵ دەدەن بەپێی فەرهەنگ و ویست و ستایڵی ژیانیان خانوویەک بۆ خۆیان بدۆزنەوە.

بەڵام شوقە یان خانووەکە لە کوێی شار بێت، چەند مەتر بێت، چ تایبەتمەندییەکی هەبێت، چۆن بێت و نرخی چەند بێت و چۆن کرابێتەوە و چی تیا بەکار برابێت و … زۆر گرنگن.

لەوانەیە لە زۆر کەستان بیستبێت کە دەڵێن ئێمە ناتوانین لە شوقەدا بژین، دڵمان ئەگیرێت تێیدا، دەنگە دەنگی زۆرە، حەزم لە حەوشەیە و …. یاخود لە هەندێ کەس دەبیسین کە دەڵێن حەزمان لە شوقەیە، حەز دەکەین خانووەکەمان هایکڵاس بێت و حەزمان لە پێنتهاوسە و … . بەڵام چۆن ئەم بۆچوونانە دروست دەبن؟

لە یەکەم ڕوانیندا ئەم باسە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی ئەو کەسە کە بە شێوازێکی جیاواز و بە پەروەردەیەکی تایبەت بە خێزانی خۆیەوە گەورە بووە دیارە زۆر زەحمەتە بۆی ئەم شتە بگۆڕێت. ئێوە کاتێک لە خانوویەکی سەربەخۆدا گەورە بوون دیارە لاتان زەحمەتە بچنە شوقە بژین. هەمیشە خۆتان بڕیاردەر بوون، پێتان خۆش بوایەت دەنگتان بەرز دەکردەوە و … بەڵام لە شوقەدا سنووردار دەکرێنەوە، خۆتان بڕیاردەر نین، دەبێ هاوبیری بکەن، زۆر شت لە بەرچاو بگرن و … .

هەندێ کەس دەڵێن خانووە سەربەخۆکان یان کۆنن یاخود ئەگەریش تازە بن زۆر گرانن. چوونکە شوقە بەپێی مەترێکی دیاریکراو دەفرۆشرێت بەڵام خانووە سەربەخۆکان نرخیان زۆر زۆرترە. زۆربەی خانووە سەربەخۆکان کۆنن، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، سیستەمی نوێی ئەندازیاری و مۆدێرنی شوقەکانیان تێدا نییە. شوقەکان تەکنۆلۆجتا نوێکانی تیایە و ئەوڕۆیی ساز کراوە. بەڵام شوقە بەپێچەوانەی خانووی سەربەخۆ ئەو ئاقارە دۆستانەیەی تێدا نییە و قەرەباڵغترە و هەندێ کێشەی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام خانووەی سەربەخۆ نرخی بەرزترە.

بەرەی نوێ چوونکە ئەزموونی ژیانی شوقەی هەیە و لە لایەکی تریشەوە لە دەسپێکدا پارەیەکی زۆریان نییە دەتوانن لە شوقەدا بژین و هەوڵ دەدەن خاوەن ماڵ بن تاوەکوو بڕۆن لە خانوویەکدا ببنە کرێچی.

هەندێ لە خێزانەکان بەگوێرەی شێوازی ژیانیان پێیان خۆشە لەلای یەک بژین و کوڕ و کچەکانیان لای خۆیان بێت. بۆیە حەزیان لە خانووی سەربەخۆیە، دوو قات و سێ قات.

خانووە سەربەخۆکان بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەرەوە و ناوەوەیدا دەستتان کراوەیە، دەتوانن باخچە و حەوزتان ببێت، بەڵام لە شوقەدا ئەگەرچی لە ڕووی تایبەتمەندییەوە مۆدێرنتر دەبێتەوە بەڵام ئەم تایبەتمەندییانەی خانووی سەربەخۆی نییە.

زۆرن ئەو کەسانەی پارەی زۆریان هەیە و پێیان خۆشە لە خانووی سەربەخۆدا بژین و هەروەها زۆرن پارەشیان هەیە بەڵام پێیان خۆشە لە شوقە و تاوردا بژین. ئەم کەسانە لەو باوەڕەدان کە خانووی سەربەخۆ ئەمنترە و گرووپی یەکەم پێیان وایە لە شوقەدا کەس ئاگای لە کەس نییە.

ئەم بابەتە ئەم ڕاستییەمان بۆ دەر دەخات کە ڕاستە پارە و بوودجەکەتان لە هەڵبژاردنی خانوو یان شوقەدا کاریگەرە بەڵام شێوازی ژیان و سیستەمی پەروەردەی ئێوە لە هەڵبژاردنی شوقە و خانووشدا کاریگەرە. 

ئەگەر لەدوای کڕین و فرۆشتنی خانوو و شوقە و زەوی و یان بەکرێدانیانەوەن سەردانی ئەپی هەرزان بکەن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.