هەرزان بڵاگ

باشترین دیزاین بۆ بەشی چوونەژوورەوەی ماڵان چییە؟

تا ئێستا سەرنجی بەشی چوونەژوورەوەی خانووەکانتان داوە؟

لە کوێوە دەچنە ناوەوە و لە کوێوە دێنە دەرەوە؟

بۆچی هەمیشە هەموو شوێنێکی ماڵ زۆر خاوێنە بەڵام گرنگی بە بەشی چوونەژوورەوە نادرێت؟ وەک بڵێی هەر نەبێت.

لەوانەیە زۆر بەرچاو نەبێ بەڵام بەشی چوونەژوورەوەی ناوماڵان زۆر گرنگە چوونکە یەکەم شوێنی ماڵە کاتێ کەسێک دێتە ماڵتان دەیبینێت و دوایین شوێنیشە دەیبینێت کاتێ دێتە دەرەوە.

چووەنەژوورەوەی ماڵ زۆرتر لە هەر شوێنێکی ماڵ کاریگەری لەسەر میوان ئەکات، بەتایبەت میوانێک کە یەکەم جارە دێتە ماڵتان.

بەدڵنیایییەوە ئەگەر چوونەژوورەوەی ماڵانتان قەرەباڵغ، بێ دیسیپلین، ناهاوپێوەند و شپرز بێت میوان هەستێکی ناخۆش لە ماڵتان دەگرێت و بەپێچەوانەشەوە ئەگەر هەموو شتێک خاوێن و دیزاینکراو بێت میوان هەستێک زۆر خۆش لەو ماڵە دەگرێت. کەوایە ئەگەر کەمی بیر لە چوونەژوورەوەی ماڵەکانمان بکەینەوە و کەمێ گۆڕانکاریی تیا دروست بکەین بێگومان کارێکی بێهوودەمان نەکردووە، بەدڵنیایییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاردانەوەی زۆر باش لە میوانانمان دەگرینەوە.

ئەگەر لە ئێستادا خەریکی خاوێنکردنەوەی ماڵانتانن و هەموو شوێنێک خاوێن و دیزاین دەکەن باشترین کاتە بۆ ئەوەی چوونەژوورەوەی ناوماڵەکەشتان دیزاین بکەن. کەوایە نەیەڵین چوونەژوورەوەی ماڵەکانمان کە ئەو هەمووە گرنگە، زوڵملێکراو و دیزایننەکراو بمێنێت.

بۆ فرۆشتنی کاڵا کۆنەکانتان دەتوانن لەسەر سایتی هەرزان حەسێب بکەن. هەموو کاڵا بەکارهاتووەکانتان بەئاسانی و بەبێ هیچ پارەدانێک لەسەر ئەپی هەرزان دابنێن بۆ فرۆشتن و هەر لە ئەپی هەرزانیش دەتوانن کەلوپەلی نوێ بە نرخێکی گونجاو بکڕن.

ئەپی هەرزان چەند نموونەی سادە و جوانتان پی پێشنیار دەکات بۆ چوونەژوورەی ماڵانتان.

هەندێکی تایبەت بە خانووە بچووکەکانە. هەندێکی زۆر سادەیە. هەندێکی قەرەباڵغ و گەورەیە!

هاوڕێی هەرزان بن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.