هەرزان بڵاگ

گەرمبوونی لەڕادەبەدەری ئایفۆنی 6s بووە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی میسری

بەگوێرەی دۆسیەیەک کە لەم دوایییانەدا کراوەتەوە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی میسر، گەرمبوونی لەڕادەبەدەری مۆبایلی ئایفۆن 6sی کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار کراوە. فڵایتی ژمارە 804ی هێڵی ئاسمانیی میسر کە لە فڕۆکەخانەی شارڵ دوگوڵی پاریسەوە بەرەو قاهیرە دەڕۆشت، لە ڕێکەوتی 19ی مەیی ساڵی 2016دا کەوتە ناو ئاوەکانی مەدیترانە و 66 کەس لە مسافر و ستافەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا.

ئێستا و پاش دوو ساڵ لە ڕووداوەکە، ماڵباتەکانی کۆمەڵێک لە کوژراوەکان دەڵێن کە دۆزرانەوەی کۆمەڵێک بەڵگە دەری دەخات کە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە، ئاگرتێبەربوونی کابینی ناڤیگەیشن بەهۆی گەرمبوونی لەڕادەبەدەری ئایفۆن 6s یان مینی ئایپادی یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەی ئەیرباسی A320ی میسر بووە.

زانیارییەکان دەری خستووە کە پاش ماوەیەکی کەم ئاگرەکە تەشەنەیەکی زۆری کردووە و ڕاگیر نەکراوە و بۆتە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆناو ئاوەکانی مەدیترانە.

پاش تۆمارکرانی ئەم دۆسیەیە، هەندێ لە پسپۆڕانی بواری گەشتی ئاسمانی ئەگەری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک بەهۆی گەرمبوونی ئامێرێکی ئەلەکرتۆنیکییەوەیان لاواز لەقەڵەم داوە. ئەوان ئەڵێن ئەگەری ئەوەی کە ئەم ئاگرکەوتنەە بەهۆی پزیسکەکردنی دوو وایەر لەژێر کابینی کاپتانەوە ڕووی دابێت، زۆرترە.

بەمەەشەوە ماڵباتەکانی کوژراوەکان هێشتا لەو باوەڕەدان کە بەڵگەی پێویستیان لایە بۆ سەلماندنی تاوانباربوونی کۆمپانیای ئەپڵ لە کوژرانی ئازیزەکانیاندا.

لەم دۆسیە تۆمارکراوەدا ناوی کۆمپانیا ئەپڵ وەکوو تاوانباری پلە یەک و ناوی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی میسریش وەکوو تاوانباری پلە دوو تۆمار کراوە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.