هەرزان بڵاگ

چۆن بەرگری بکەین لە گەرمبوونی لاپتۆپەکانمان؟؟

گەرمکردنی مۆبایل و لاپتۆپ دەتوانین بڵێین کێشەیەکە هەموو کەسێک لەگەڵیدا ڕووبەڕوو بۆتەوە. ئەمە دەتوانێت خەسار بە ئامێرەکە بگەیەنێت و خاوی بکاتەوە.

بۆ بەرگریکردن لەم حاڵەتە چەند ڕێگەچارە هەیە:

لە فەنی لاوەکی لەژێری لاپتۆپەکەدا کەڵک بگرن

لاپتۆپەکەتان بخەنە شوێنێکی فێنک. ئەگەر لە شوێنێکی گەرمدا ئیش بە لاپتۆپەکەتان دەکەن ئەگەری گەرمکردن و خراپبوونی دوو ئەوەندەیە کەوایە دەتوانن لە فەنی لاوەکی بۆ ژێری لاپتۆپەکەتان کەڵک بگرن.

لاپتۆپەکەتان مەخەنە سەر قاچتان

هەندێک کەس ڕاهاتوون لاپتۆپەکەیان دەخەنە سەر قاچیان و بەم شێوەیە سەیری فیلم دەکەن. ئەمە هەم بۆ سەلامەتی خۆتان زەرەری هەیە هەم بۆ ئامێرەکەتان. پلەی گەرمای جەستەی ئێوە لاپتۆپەکە گەرمتر دەکات و گەرمای زۆری ئامێرەکەش بۆ خۆتان زەرەری هەیە. کەوایە لاپتۆپەکانتان بخەنە سەر مێزێک نەک قاچتان.

لاپتۆپەکانتان مەبەنە سەر سیسەمی نووستن

هەندێک کەس لاپتۆپەکەیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە ناو سیسەمی نووستنەکەیان. تانوپۆی بەتانی و دۆشەک و سەرینەکان دەڕوانە ناو لاپتۆپەکەتان و ئەمەش وا ئەکات ڕەواتانەیەکی باشی هەوا نەتوانێت لە لەپتۆپەکەتاندا هاتوچۆ بکات و دەبێتە هۆی گەرمبوونی ئامێرەکەتان.

فەنی لاپتۆپ نایەڵێت ئامێرەکە داخ ببێت. بەڵام هەندێ جار کە کێشە بۆ خۆی یان بۆ گەیتەکانی پێش دێت زۆر داخ دەبێت.

گرنگترین خاڵ بۆ پارێزڤانیکردنی لە گەیتەکانی فەنەکە یان خودی فەنەکە ئەوەیە نەیەڵین تەپوتۆز بڕواتە ناوی. باشتر وایە لەناو تەپوتۆزدا لاپتۆپ بەکار نەهێنین. 3 مانگ جارێک لاپتۆپەکەمان خاوێن بکەینەوە.

بەڵام ئەگەر بەردەوام بە لاپتۆپەکەتان کاری گرافیکیی گەورە و یاریی قورس دەکەن، چاوەڕێی ئەوە مەبن لاپتۆپەکە داخ نەکات. باشتر وایە وەکوو ناوبڕێک پشوو بە لاپتۆپەکە بدەن بۆ ئەوەی تۆزێ فێنک ببێتەوە.

ئەگەر لاپتۆپێکی هەرزانتان کڕیوە و لە دەسپێکدا باش بووە و زۆر گەرمی نەکردووە بەڵام دواتر تووشی کێشە بووە، ئەوە لاپتۆپەکەتان بەتەواوی لاواز بووە و ئەبێ زیاتر ئاگاداری بن و بەدڵنیایییەوە دەبێ فەنی لاوەکی بخەنە ژێری لاپتۆپەکەتان.

ئەپی هەرزان دابەزێنن و بە هەرزان هەموو شتێک بفرۆشن و بکڕن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.