هەرزان بڵاگ

پێنج ڕێگە بۆ پارێزگاریکردنی لاپتۆپەکەتان لە هەمبەر ڤایرۆس و بەدوەیرەکاندا

computer virus

ڤایرۆس و بەدوەیرە تێکدەرەکان هەمیشە لە بۆسەدان بۆ ئەوەی کۆمپیتەر و مۆبایل و لاپتۆپەکانی ئێمە ڤایرۆسی بکەن و بە دزینی زانیارییە تاکەکەسییەکان، فایلەکان، وێنە و ڤیدیۆکان تووشی کێشە و گرفتمان بکەن. هەر بەم بۆنەوە بۆ پیشگیری لە ڕوودانی ئاوەها کێشەیانێک دەبێ هەندێ خاڵ ڕەچاو بکەین تاوەکوو نەکەوینە بۆسەی ئەم خراپامیر و باجامێرانەوە.

هەروەها کە ئاگادارن زۆربەی ساختەکارییەکان و دیکەی تاوانەکان کەوا لە بەستەری ئەنتەرنێتدا ڕوو ئەدەن لە ڕێگەی ڤایرۆس و خراپامێرەکانەوەیە کەوا بەئاسانی بە ئامێرەکانمانەوە ئەگلین و بۆ دەربازبوون لەم حاڵەتانە دەبێ تووشی زەحمەتی زۆر بین.

ئەگەر دەتانەوێت پاریزگاری لە مۆبایل، کۆمپیتەر و لاپتۆپەکانتان بکەن لە هەمبەر ئەم مەترسییانەوە، ئەم وتارەی هەرزان بخوێننەوە.

١. پێش لە هەموو شتێک دەبێ لەسەر هەموو ئامێرە ئەلەکترۆنیکییەکانتانەوە ئنتی ڤایرۆستان هەبێ و دەبێ بە شێوەیەک بیت بتوانن بەردەوام ئاپدەیتی بکەنەوە. هەروەها کە ئاگادارن هاکیرەکان و ئەو کەسانەی خەریکی بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی تێکدەرن، بەردەوام خەریکی دۆزینەوەی رێگایەکن بۆ شکاندنی سیکیووریتیی ئەنتی ڤایرۆسەکان. بۆیە ئەگەر دوا وەشانی ئەنتی ڤایرۆسەکان بەکار نەیەنن یاخود ئاپدەیتی نەکەنەوە بەدڵنیایییەوە دەکەونە بۆسەی ڤایرۆسەوە. ئەگەر پێتان وایە چەن ساڵ لەوە پێش ئەنتی ڤایرۆسێکتان دابەزاندۆتە سەر کۆمپیتەرەکەتان و یێتان وایە ئیتر پێویست بە ئاپدەیتکردنەوە ناکا، هەڵەن و ئامێرەکەتان لە مەترسیدایە.

٢. دەبێ لەسەر ئامێرەکەتان فایروۆڵ یاخود ئاگردەدیوارتان کارا بێت.

٣. قەد لەسەر ئاککۆنەکانی پاپ ئاپ کلیک مەکەن و ئەگەر ئەو شتە بێزاری کردوون دەتوانن لە بەشی ڕێکخستنی وێبگەڕەکانتانەوە ئەم شێوە ڕێکلامانە دابخەن بۆ ئەوەی قەد نەتوانن لەسەر وێبگەڕەکانتانەوە کارا ببنەوە.

٤. خۆتان ببوێرن لە گەڕان لە هەندێ پەڕەدا کەوا بە شێوەی دیفاڵت بە جاوا سکریپت کارا کراونەتەوە. هەروەها بۆ چوونەناوەوەی هەژمارە بەکاربەرییەکانتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، پەڕەی سەرەکیی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەکار بێنن نەوەک ئەو ئیمەیلانەی بۆتان دەنێردرێت.

٥. بەگشتی لەسەر ئەو ئیمەیلانەی کەوا ناوێکی سەیر و سەمەرەیان هەیە و نەناسراون کلیک مەکەن و مەیانکەنەوە. دەتوانن لە ڕێکخستنی ئیمەیلەکەتانەوە ئەو جۆرە ئیمەیلانە بخەنە سپەمەوە

لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلەکترۆنیکی بکڕن و بفرۆشن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.