هەرزان بڵاگ

باشترین پاسکیل بۆ مناڵان کامەیە؟!

هەموو مناڵێک حەزی لە پاسکیلە، وەکوو خۆمان کە زۆرمان حەز لێ بوو.

بەڵام ئێستا وەکوو ڕابردوو نییە کە گەورەکانمان پاسکیلێکیان بۆ دەکڕین و هەموو مناڵێک دەبوو سواری بایە و تەمەن و ڕەگەز و ئەم شتانەش گرنگ نەبوو! گرنگ ئەوە بوو بتوانێت لێی بخوڕێت و نەکەوێت!

بەڵام ئێستا سەردەم گۆڕاوە و ئێستا بۆ هەر تەمەنێک پاسکیلێکی دیاریکراو هەیە کە تایبەتە بەو تەمەنە و مناڵان خەساری کەمتریان بەر دەکەوێت. بەڵام چۆن بزانین کامە پاسکیل بۆ کامە تەمەن باشە؟

هاوڕێی هەرزان بن

 پاسکیلی تاکە خێراییی BMX

ئەم نموونەیە بەهۆی خۆڕاگریی زۆر و کێشی کەمەوە بۆ مناڵانی کەم تەمەن زۆر گونجاوە و لە بەرانبەر جووڵە نەویستەکی و کوتوپڕییەکانی مناڵاندا باڵانسی خۆی ڕادەگرێت. پاسکیلەکانی BMX باشترین پاسکیلە تاکە خێرایییەکانن. لە دواوەوە ویڵێکی یارمەتیدەریان هەیە کە ئەم شتە بۆ فیرکاری و ڕاگرتنی باڵانس زۆر گرنگە. پارێزەری زنجیری هەیە و لەم ڕووەوە زۆر ئەمنن. ئەم مۆدێلە پتر لە پۆڵا دروست دەکرێت و خۆڕاگرییەکی زۆر باشیان هەیە.

پاسکیلەکانی چیا و کوێستان

 

ئەم نموونەیەش تاکە خێرایین و ستاپی دیسکییان هەیە و ئەم شتەش بۆ منالان زۆر گرنگە و لە کاتی گرتنی کوتوڕی ستاپدا باڵانسەکەی تێک ناچێت. جۆری ئەم پاسکلە لە ئالمنیۆم و پۆڵایە و پارێزەری زنجیریشیان هەیە. پایدەرەکانی بە شێوازێک دیزاین کراوە کە قاچی مناڵی لەسەر ناخزێت. بۆشاییی نێوان ئاسنە سەروویییەکەی پاسکیلەکە و زەوی بە شێوازێکە لە کاتی کەوتن و پێکداداندا پاسکیلەکە دەتوانێت باڵانسی خۆی ڕاگرێت. ئەم بۆشایییە لە کاتێکدا لە پاسکیلەکە سەر دەکەویت و دادەبەزیش زۆر گرنگە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی پاسکیل و هەر کاڵایەکی دیکە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.