هەرزان بڵاگ

کام ڕۆن بۆ ئوتومبێلە ئەمەریکییەکان باشترە؟

ئایا مەرجە ئوتومبێلە ئەمەریکییەکان و ئەو ئوتومبێلانەی تایبەتمەندیی ئوتومبێلی ئەمەریکییان هەیە هەمان پلەی ڕۆنیان تێ بکریت کە لەسەر سەری ڕۆنی بزوێنەرەکانیان نووسراوە؟

زۆرینەی ئەو ئوتومبێلانەی کە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرهەم هێنراون (5w-20, 5w-30)ی بۆ نووسراوە.

ئوتومبیلە کەنەدییەکانیش (0w-20, 5w,20)ی بۆ نووسراوە.

ئەم پلەیانە تایبەتن هەم بە جۆری بزوێنەر و هەم بە کەشوهەواشەوە. بەو واتایە کە ئێمە دەبێ ڕۆنێک بەکار بێنین کە پلەی یەکەمی 5 بێت بەڵام پلەی دوویەم دەتوانین بەپێی کەشوهەوای وڵاتی خۆمان بگۆڕین.

کەوایە دەبێ لە وەرزی زستان ڕۆنی (5w-20, 5w-30) بەکار بێنین

لە وەرزی هاوینیش ڕۆنی (5w-30, 5w-40, 5w-50) بەکار بێنین

ئەگەر لە حاڵەتێکدا ڕۆنی ئوتومبێلەکەت زۆر پیس بوو و پێویستی بە گۆڕین بوو و ئەو ڕۆنانەت دەست نەکەوت دەتوانی ڕۆنی (10w-30, 10w-40) بەکار بهێنرێت هەڵبەت بەو مەرجەی دواتر یەکێک لە ڕۆنەکانی سەرەوە دوای ئەوە بەکار بهێنرێتەوە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.